Get Mystery Box with random crypto!

Rahim Luqmani

Logo saluran telegram rahimluqmani — Rahim Luqmani R
Logo saluran telegram rahimluqmani — Rahim Luqmani
Alamat saluran: @rahimluqmani
Kategori: Tidak terkategori
Bahasa: Bahasa Indonesia
Pelanggan: 708
Deskripsi dari saluran

پێوەندی: https://t.me/rluqmani

Ratings & Reviews

3.67

3 reviews

Reviews can be left only by registered users. All reviews are moderated by admins.

5 stars

1

4 stars

1

3 stars

0

2 stars

1

1 stars

0


Pesan-pesan terbaru

2023-04-22 18:44:05 گێلەپیاوێک،
سواری ئەقڵی ڕەوەی گەمژە و گۆپاڵ بەدەست
ڕەنگە بتوانێ ساڵانێک،
ببێتە خوای مەرگستان و گەلی برسی گەمژەپەرەست!
بەڵام کە خەڵک لە خەوی مەرگی ڕاچەنی،
ئیتر هەرگیز،
دامرکان و کوژانەوە و ڕام کردنەوەی،
ناشێ و نابێ بە هیچ جۆرێک!
ئەوسا ئیتر بە هەزاران چەک و باتۆم،
کورسییەکیان لێ ساز نابێ
بۆ هیچ پاشا و دیکتاتۆرێک...!

ڕ - ل

https://t.me/rahimluqmani
843 viewsedited  15:44
Buka / Bagaimana
2023-03-30 13:27:42 چوار چڕا

ڕەنگە ئاسمان،
کوژانەوەی چرای ماڵ و تاریکبوونی هەتاوێکی بیرچێتەوە
ڕەنگە دەریا، بەندکران و دابڕانی ڕووبارێکی بیرچێتەوە
ڕەنگە جەنگەڵ، دووکەڵی سووتمانی جەرگ و
مەرگی سەدان شاداری خۆی بیرچێتەوە
ڕەنگە پێدەشت،
کوێرکردنی چاوگەیەکی پڕئاوی خۆی بیرچێتەوە
ڕەنگە زاگرۆس،
داڕمانی لووتکەیەکی خاراوی خۆی بیرچێتەوە
ڕەنگە دایکێک، پاش مەرگی خۆی،
خوێنی ڕۆڵەی، یان تاقەبرای بیرچێتەوە،
بەڵام هەرگیز، هەرگیز، هەرگیز،
لە هاوسۆزانی ئەم شێعرە، هیچ کەس نییە،
دەی خاکەلێوەی مەهاباد، یان چوارچرای بیرچێتەوە...!

https://t.me/rahimluqmani
2.1K views10:27
Buka / Bagaimana
2023-02-07 15:07:13 خوا لە کوێیە؟

قرچەی دڵی نیشتمان و
قیژەی سووری ژیناکانمان بۆ کوێ ببەین!
کۆی هاواری قەفەس خانەی هیواکانمان بۆ کوێ ببەین!
هەڵوەرینی پێکەنین و گەشانەوەی بێکەسیمان،
چاوی خوێن و پرچی بڕاوی ئازادی بۆ کوێ ببەین!
بە چوار دەورا، شایلۆغانی مەرگە و زێدم مەرگستانە...
هاوارنامەی خاکی یەخسیر،
سکاڵانامەی ئیمرالی بۆ کوێ ببەین!
وا تەنانەت سروشتی خوا -
بەهەشتەکەی دۆزەخ کراو،
گەڕێ شەڕمان پێ دەفرۆشێ
زامی بەسۆی خەمخانەمان بۆ کوێ ببەین!
ئازار هەتا ناخی چیای دڵمان چووە
خوا لە کوێیە؟
وا بزانم ماڵی ئەویش وێران بووە...!

ڕ - لوقمانی
https://t.me/rahimluqmani
2.8K viewsedited  12:07
Buka / Bagaimana
2023-02-03 21:15:46 سپای بەفر چۆن دەتوانێ،
زەمزەمەی کچانی کانیاو و
هەمهەمەی کوڕانی باڵندە،
بێدەنگ بکات یان بیگۆڕێ؟
بووکی هەتاو
سەرپۆشی هەوری دڕیوە و
لیزگەی قژی داهێناوە و
سروودی تیشکی لێداوە،
دێوی بەفر، میزی مەرگی لێ دەچۆڕێ...!

نەکەرۆز

https://t.me/rahimluqmani
1.8K views18:15
Buka / Bagaimana
2022-11-19 08:42:36 دەیان ساڵە, تابووت تابووت
سۆز و جوانیی و گوڵ دەنێژین
لە سەر گڵکۆی خەمی سوورمان،
ڕێژاوی هەوری هاوار و
شەتاوی ناخی ئاگرین هەڵدەڕێژین

دەیان ساڵە چەپکە چەپکە،
پێکەنین و ڕەنگی ئەوینمان دەنێژین
لە سینگی شاخی ناخمانا
گڕکان گڕکان, قینی پیرۆزمان دەڕێژین
دەیان ساڵە، هەر فرمێسکی چاوەڕوانی و
پشکۆی حەسرەت هەڵدەڕێژین

ئەمڕۆ وەرزی نەوەی تازەی هەتاوبیرە و
چاوەڕوانیمان سەوز بووە
لە سەر ڕیشەی دەیان ساڵەی ئاواتەکان
سێ شاداری ئەفسانەیی هەڵیانداوە و
گشت دنیایان بۆ سێبەری خۆ کێشاوە
لە سەر خاکی گوڵ و جوانیدا، ژن
لە سەر خاکی بزە و ئەویندا ژیان و
لە ناو دڵی ڕقی پیرۆز
ئازادیمان گوڵی داوە

ڕەحیم لوقمانی

https://t.me/rahimluqmani
3.6K views05:42
Buka / Bagaimana
2022-11-06 14:08:00
ڕاسانی خەوی شار و شەقەی باڵی تەوارانە
ژاکانی گوڵی ژین و دڵی ژینای هەژارانە
شەوبەندی ئەوین تاکەی بە سەرپۆشی جوانیم بێ
هەر دێوە دژی ڕەنگ و گەشەی چاوی هەسارانە
چل ساڵە ژیان بسک و بزەی سەوزی سیاپۆشە
شاڵاوی خەزان چنگی لە سینگی گوڵبەهارانە
خەمڵیوە گوڵی خاکم لە ڕێی جێژوانی ئازادی
وا سینگی شەقام سووری سروودی خوێنی یارانە
قانوونی مەرگ با بەس! وەرینی گوڵ، برینی دڵ!
ڕوخساری وڵات تا کەی هەموو ڕەنگی هەنارانە؟
ڕ ــ لوقمانی
https://t.me/rahimluqmani
3.3K views11:08
Buka / Bagaimana
2022-09-21 15:03:07
دابڕانی دڵ لە یاران، گوڵ لە داران تابەکەی ؟
مێرگەزاران مەرگەزارن بۆ هەزاران تابەکەی؟
کەو لە یاڵان هەڵبڕاو و بەندکراوی شاقەلان
خێڵی داڵان شانشینی سەر هەواران تابەکەی؟
ژان و ژار و مەرگەژینن، نان و ئازادی و ئەوین!
کۆڵی سوور و کۆچی سوور و مەرگەباران تابەکەی؟
بەرزەبیران گیروبەندی گەمژەمیران، کارەسات!
پەزڕەوشتان ڕەوکراوی کەرسواران تابەکەی؟
ڕەنگی تاڵان دەنگی تاوان، بۆتە ئاهەنگی وڵات
جەردەپۆشی و گەل فرۆشی گەندەکاران تابەکەی!
بێ چریکەی ئاشقانم، نیشتمانم ماتەمە
مەل لە لانی خۆی پەڕیوەی نادیاران تابەکەی
دەنگی شادی با بگۆڕێ ڕەنگی خەمخانەی وڵات
کۆچی یاران، کۆڕی شینی سەر مەزاران تابەکەی
ڕ ــ لوقمانی
https://t.me/rahimluqmani
2.6K views12:03
Buka / Bagaimana
2022-09-16 15:01:34
دایکێک لێرە، گڕکانی هاری هاواری،
هەڵێناوە بۆ چاوی نابینی ئاسمان
خودا لە کوێی...؟
ژنێک تەنیا، کۆترە سپییەی بەندی دڵی
باڵەفڕەی ناو قەفەسی تەنگی سینگە!
باران باران، هەوری زێوێنی چاوانی،
ڕژاوەتە سینگی بەردینی نیشتمان!
دایکان لەکوێن...؟
کچێک، پەپوولەی هەڵوەریوی هاواری،
کراسی بەردی شەقامانی داپۆشیوە،
باوکان لەکوێن...؟
ژنێک لێرە، پەنجەی هانا و نزای پەرێشانی بسکی،
ڕیشی یاسا و ئێخەی کپی شێعرتانی داڕنیوە
شاعیر لە کوێن...؟

https://t.me/rahimluqmani
3.0K views12:01
Buka / Bagaimana
2022-08-14 11:42:32 تەمەنێکی خەزانبارە،
لە جێژوانی جەنگەڵیندا واشەی ئازار،
کۆتری ماچ و پەپوولەی بزە ڕاو دەکا
لەسەر گەڵای وشکی لێومان!
ڕەش‌پەیمانی خێڵی شەوگار، لە پەیمانەی تاریکیدا
بە بادەی بێدەنگی و بە مەزەی برسیەتی
دێوی مەرگ و کێوی ترس و خێوی خەممان سەرخۆش دەکەن
شاداڵانی بی باڵانی وێرانستان لە خەیاڵدا،
گۆنای مانگ و باڵی قاقا و بسکی گوڵان شەوپۆش دەکەن

بەڵام فێرگەی نەزانخانەی تاریکستان،
کارەساتی وانەکانی، پێچەوانە ڕایهێناوم!
لەسەر پێستی تاریکیدا، من ڕۆشنایی دەنووسمەوە
بزەی کوژراوی ئەستێرە و
قژی شەوپۆشی تریفە دەنەخشێنم
لە ناو تۆز و تەمی ژیندا بیردۆزی بەندی ئەوینم
نانی سۆزم لە تەنووری ساردی برسیدا دەردێنم
گوڵی ماچی سوورم لە سەر لێوی پەشێوی شین دەڕوێنمەوە
چەپکەی هاوار ئەدەم لە سینگی بێدەنگی
بەهارانی ژوانگەی دڵ و هەوارانی ئاواتی گوڵ دەژیێنمەوە.

ڕەحیم لوقمانی

https://t.me/rahimluqmani
2.3K viewsedited  08:42
Buka / Bagaimana
2022-05-09 20:56:40 بۆ مامۆستایانی بەهەڵوێست...

سی ساڵی تەمەن سووتا، سی باخی گرانبارم
چون مۆمی شەوی ژین بووم، ئێستاکە گڕەی دارم
ئەو وانە و نیو زارەی، ناچاری مناڵم کرد،
کوا زاری گەلی خۆم بوو، ئای چەندە شەرم زارم!
چۆن ڕووم بێ لە ڕووی خەڵکی بێنازم سەرێ هەڵدەم
چون خزمەتگەری یاسای پڕ گەندەڵی ئەغیارم
باخێکی لە پێناوی، کۆی ژین و ئەوینم چوو
خۆم بێبەر و بێ سێبەر، پەرژینی زیانکارم
پەروەردەیە کرمۆڵە، هەر نەنگە لە فەرهەنگا
زانامە لە سەر دارە، گەمژەی بووە سەردارم!
ساز و قەڵەمان بەندن، وەک بسکی گوڵی شەوپۆش
قانوونی قەمە و باتۆم، ئازادە لە ئازارم
ڕازی چییە ئەم خاکە، وا تۆوی دڕکبارە!
لاساری دەبێ سالار، جەردەی بە ئەمیندارم!
مامۆستا کوا چارەت بۆ دەردی گەلی دیلت؟
بیردان و بژیو خاڵیت، وەک خوانی کرێکارم!
بێدەنگییە پێی داوی، ئەم ژانی بە ناو ژینە!
ڕزگارت دەبێ کاتێ، هاوڕابی بە هاوارم

ڕەحیم لوقمانی

https://t.me/rahimluqmani
4.3K viewsedited  17:56
Buka / Bagaimana