Get Mystery Box with random crypto!

دابڕانی دڵ لە یاران، گوڵ لە داران تابەکەی ؟ مێرگەزاران مەرگە | Rahim Luqmani

دابڕانی دڵ لە یاران، گوڵ لە داران تابەکەی ؟
مێرگەزاران مەرگەزارن بۆ هەزاران تابەکەی؟
کەو لە یاڵان هەڵبڕاو و بەندکراوی شاقەلان
خێڵی داڵان شانشینی سەر هەواران تابەکەی؟
ژان و ژار و مەرگەژینن، نان و ئازادی و ئەوین!
کۆڵی سوور و کۆچی سوور و مەرگەباران تابەکەی؟
بەرزەبیران گیروبەندی گەمژەمیران، کارەسات!
پەزڕەوشتان ڕەوکراوی کەرسواران تابەکەی؟
ڕەنگی تاڵان دەنگی تاوان، بۆتە ئاهەنگی وڵات
جەردەپۆشی و گەل فرۆشی گەندەکاران تابەکەی!
بێ چریکەی ئاشقانم، نیشتمانم ماتەمە
مەل لە لانی خۆی پەڕیوەی نادیاران تابەکەی
دەنگی شادی با بگۆڕێ ڕەنگی خەمخانەی وڵات
کۆچی یاران، کۆڕی شینی سەر مەزاران تابەکەی
ڕ ــ لوقمانی
https://t.me/rahimluqmani