Get Mystery Box with random crypto!

دایکێک لێرە، گڕکانی هاری هاواری، هەڵێناوە بۆ چاوی نابینی ئاسما | Rahim Luqmani

دایکێک لێرە، گڕکانی هاری هاواری،
هەڵێناوە بۆ چاوی نابینی ئاسمان
خودا لە کوێی...؟
ژنێک تەنیا، کۆترە سپییەی بەندی دڵی
باڵەفڕەی ناو قەفەسی تەنگی سینگە!
باران باران، هەوری زێوێنی چاوانی،
ڕژاوەتە سینگی بەردینی نیشتمان!
دایکان لەکوێن...؟
کچێک، پەپوولەی هەڵوەریوی هاواری،
کراسی بەردی شەقامانی داپۆشیوە،
باوکان لەکوێن...؟
ژنێک لێرە، پەنجەی هانا و نزای پەرێشانی بسکی،
ڕیشی یاسا و ئێخەی کپی شێعرتانی داڕنیوە
شاعیر لە کوێن...؟

https://t.me/rahimluqmani