Get Mystery Box with random crypto!

ڕاسانی خەوی شار و شەقەی باڵی تەوارانە ژاکانی گوڵی ژین و دڵی ژی | Rahim Luqmani

ڕاسانی خەوی شار و شەقەی باڵی تەوارانە
ژاکانی گوڵی ژین و دڵی ژینای هەژارانە
شەوبەندی ئەوین تاکەی بە سەرپۆشی جوانیم بێ
هەر دێوە دژی ڕەنگ و گەشەی چاوی هەسارانە
چل ساڵە ژیان بسک و بزەی سەوزی سیاپۆشە
شاڵاوی خەزان چنگی لە سینگی گوڵبەهارانە
خەمڵیوە گوڵی خاکم لە ڕێی جێژوانی ئازادی
وا سینگی شەقام سووری سروودی خوێنی یارانە
قانوونی مەرگ با بەس! وەرینی گوڵ، برینی دڵ!
ڕوخساری وڵات تا کەی هەموو ڕەنگی هەنارانە؟
ڕ ــ لوقمانی
https://t.me/rahimluqmani