Get Mystery Box with random crypto!

سپای بەفر چۆن دەتوانێ، زەمزەمەی کچانی کانیاو و هەمهەمەی کوڕا | Rahim Luqmani

سپای بەفر چۆن دەتوانێ،
زەمزەمەی کچانی کانیاو و
هەمهەمەی کوڕانی باڵندە،
بێدەنگ بکات یان بیگۆڕێ؟
بووکی هەتاو
سەرپۆشی هەوری دڕیوە و
لیزگەی قژی داهێناوە و
سروودی تیشکی لێداوە،
دێوی بەفر، میزی مەرگی لێ دەچۆڕێ...!

نەکەرۆز

https://t.me/rahimluqmani