Get Mystery Box with random crypto!

خوا لە کوێیە؟ قرچەی دڵی نیشتمان و قیژەی سووری ژیناکانمان بۆ | Rahim Luqmani

خوا لە کوێیە؟

قرچەی دڵی نیشتمان و
قیژەی سووری ژیناکانمان بۆ کوێ ببەین!
کۆی هاواری قەفەس خانەی هیواکانمان بۆ کوێ ببەین!
هەڵوەرینی پێکەنین و گەشانەوەی بێکەسیمان،
چاوی خوێن و پرچی بڕاوی ئازادی بۆ کوێ ببەین!
بە چوار دەورا، شایلۆغانی مەرگە و زێدم مەرگستانە...
هاوارنامەی خاکی یەخسیر،
سکاڵانامەی ئیمرالی بۆ کوێ ببەین!
وا تەنانەت سروشتی خوا -
بەهەشتەکەی دۆزەخ کراو،
گەڕێ شەڕمان پێ دەفرۆشێ
زامی بەسۆی خەمخانەمان بۆ کوێ ببەین!
ئازار هەتا ناخی چیای دڵمان چووە
خوا لە کوێیە؟
وا بزانم ماڵی ئەویش وێران بووە...!

ڕ - لوقمانی
https://t.me/rahimluqmani