Get Mystery Box with random crypto!

چوار چڕا ڕەنگە ئاسمان، کوژانەوەی چرای ماڵ و تاریکبوونی هەتاوێ | Rahim Luqmani

چوار چڕا

ڕەنگە ئاسمان،
کوژانەوەی چرای ماڵ و تاریکبوونی هەتاوێکی بیرچێتەوە
ڕەنگە دەریا، بەندکران و دابڕانی ڕووبارێکی بیرچێتەوە
ڕەنگە جەنگەڵ، دووکەڵی سووتمانی جەرگ و
مەرگی سەدان شاداری خۆی بیرچێتەوە
ڕەنگە پێدەشت،
کوێرکردنی چاوگەیەکی پڕئاوی خۆی بیرچێتەوە
ڕەنگە زاگرۆس،
داڕمانی لووتکەیەکی خاراوی خۆی بیرچێتەوە
ڕەنگە دایکێک، پاش مەرگی خۆی،
خوێنی ڕۆڵەی، یان تاقەبرای بیرچێتەوە،
بەڵام هەرگیز، هەرگیز، هەرگیز،
لە هاوسۆزانی ئەم شێعرە، هیچ کەس نییە،
دەی خاکەلێوەی مەهاباد، یان چوارچرای بیرچێتەوە...!

https://t.me/rahimluqmani