Get Mystery Box with random crypto!

گێلەپیاوێک، سواری ئەقڵی ڕەوەی گەمژە و گۆپاڵ بەدەست ڕەنگە بتو | Rahim Luqmani

گێلەپیاوێک،
سواری ئەقڵی ڕەوەی گەمژە و گۆپاڵ بەدەست
ڕەنگە بتوانێ ساڵانێک،
ببێتە خوای مەرگستان و گەلی برسی گەمژەپەرەست!
بەڵام کە خەڵک لە خەوی مەرگی ڕاچەنی،
ئیتر هەرگیز،
دامرکان و کوژانەوە و ڕام کردنەوەی،
ناشێ و نابێ بە هیچ جۆرێک!
ئەوسا ئیتر بە هەزاران چەک و باتۆم،
کورسییەکیان لێ ساز نابێ
بۆ هیچ پاشا و دیکتاتۆرێک...!

ڕ - ل

https://t.me/rahimluqmani