Get Mystery Box with random crypto!

Rahim Luqmani

Logo saluran telegram rahimluqmani — Rahim Luqmani R
Logo saluran telegram rahimluqmani — Rahim Luqmani
Alamat saluran: @rahimluqmani
Kategori: Tidak terkategori
Bahasa: Bahasa Indonesia
Pelanggan: 708
Deskripsi dari saluran

پێوەندی: https://t.me/rluqmani

Ratings & Reviews

3.67

3 reviews

Reviews can be left only by registered users. All reviews are moderated by admins.

5 stars

1

4 stars

1

3 stars

0

2 stars

1

1 stars

0


Pesan-pesan terbaru 2

2022-03-30 11:44:50
چوارچرا

ڕەنگە ئاسمان،
کوژانەوەی چرای ماڵ و تاریکبوونی هەتاوێکی بیرچێتەوە
ڕەنگە دەریا،
بەندکران و دابڕانی گەورەترین ڕووباری خۆی بیرچێتەوە
ڕەنگە جەنگەڵ،
دووکەڵی سووتمانی جەرگ و
مەرگی سەدان شاداری خۆی بیرچێتەوە
ڕەنگە پێدەشت،
کوێرکردنی چاوگەیەکی پڕئاوی خۆی بیرچێتەوە
ڕەنگە زاگرۆس،
داڕمانی لووتکەیەکی خاراوی خۆی بیرچێتەوە
ڕەنگە دایکێک، تەنیا لە وەختی مەرگیدا
خوێنی ڕۆڵەی، یان تاقەبرای بیرچێتەوە،
بەڵام هەرگیز،
هەرگیز، هەرگیز،
هاوزمانانی ئەم شێعرە،
هیچ کەس نییە، دەی خاکەلێوەی مەهاباد، یان چوارچرای بیرچێتەوە!

ڕ ــ لوقمانی

https://t.me/rahimluqmani
1.6K views08:44
Buka / Bagaimana
2022-03-19 23:13:18
سروودێک بۆ نەورۆز

تا چیام ڕامان و هێزە هەر هەم و خۆڕاگرم
تا لە دڵدا خوێنی نەورۆزم هەبێ قەت نامرم
چۆن چیای بڕوام دەڕووخێ گەر قەڵای دێرینمە
چۆن هەتاوم کز دەبێ‌ گەر ڕەمزی ئاڵا و دینمە
ئەی ئەوانەی ساڵەهایە دێنە مەرگ و جەنگی من
بەرخودانی گەل ژیانە، تێبگەن فەرهەنگی من
'چی نەما کردتان بەحاڵم بۆ ئەوەی بتوێمەوە
هەر دەژیم و هەر لە پێشوو چاکتریش دەڕوێمەوە'
بێنە کوردستان ببینن بانگی ئاشتیخوازی کورد
ڕەنگی چۆپی و زەنگی ساز و "زیرەکی" ئاوازی کورد
ئێرە کوردستانی ئاشتی و مەشخەڵانی شادییە
ئاگری کورد هەڵپەڕینە، سیمبولی ئازادییە
پڕ چیام گڕکانی عەشقە و باوەڕی پڕ سۆزی من
خۆشەویستی نیشتمانە، ئاگری نەورۆزی من

ڕەحیم لوقمانی
https://t.me/rahimluqmani
6.1K views20:13
Buka / Bagaimana
2022-02-28 19:04:31 ئەمە شێعر نییە، گێڕانەوەی خەونێکە...!

هێندە دنیای تی‌ڤی و هەواڵ، جەڕیان داوم
هەرچی دەکەم باڵی بیرم ڕزگار نابێ
شەو لەخەوما، کارمەندێکی باخچەی گەورەی ئاژەڵان بووم
لە ئازادی و ئاسایشدا، باڵی شادی دەیفڕاندم
بەڵام خولیای پەرێشانم، هێندە زاڵ بوو،
ناوی هەندێ لە ئاژەڵانم گۆڕیبوو:
ورچەسوورەی زێدەخۆری بۆڵەبۆڵکەری ناشیرین
ناوم نابوو، مامە پووتین
کەرگەدەنی مل‌نەدەری یەکەناس و قەتیسماوی پیساوی خۆی،
ناوم لێنابوو کیم جوونگ ئون
زەڕافەیەک سەرگوڵخۆری داری باخچەم، ناو نا ئەسەد
گووریلێکی مل‌ ئەستووری لاپرەسەنی ڕیش خورمایی،
زۆر و لاسار و ئاوەز کەریی!
مێزەرێکی موقەددەس و ناوی میری تالیبانم نایە سەری
گورگەبۆری مشەخۆری شاڵاوبەری سەر لاشەکان
هەرچی دەمدی کەڵبەکانی ڕیچ دەکرد و بەدگومان بوو
لە شێوەیدا ئەمیش ناوی ئەردۆغان بوو
هەرچەندی کە پیرەچەقەڵ، یان مام‌ ڕێویم بانگ دەکردن
بەڕێزەوە، سەرۆک بایدن، مستر جانسۆن
وەک شاکانم ناو دەبردن...!

دەمەو بەیان، لە شیرنایی خەونەکەمدا
ئاژەڵانی باخچە یەکدەنگ بە قەستی کوشت،
هاشاوڵم بۆ دێنن و دەگوڕڕێنن:
ئەتۆ مرۆی درۆ و تاوان، بریا ئێمەت بکوشتایە!
خۆ لە داخ و شەرمی خۆمان،
هەر نازانین چۆن ماوین و دانەڕزاوین!
چون تۆ ناوی ئاژەڵانی سیاسەتت لەسەر ناوین!

لە ترسانا هەڕام کرد و لە قیژەی خۆم لەخەو هەستام
وتم خوایە! بە چ زمانێ، تکای بەخشین و لێبوردن
لە بارەگای ئاژەڵان کەم...!

ڕەحیم لوقمانی
https://t.me/rahimluqmani
2.2K viewsedited  16:04
Buka / Bagaimana
2022-02-21 18:44:43 زمانی دایک و هەڵوێستی دراوسێکانم...!

ئەم درەختی سەختی گیانەم، تەمەنێکە
گەڵای قژ و چڵی پەنجە و لقی دەست و
سێبەری لەرزۆکی سیاسەتی،
مەکۆی سەمفۆنیای نەفرەتی سازەکانی چوار وەرزەمە

سپای بەهار، بە تەپڵی هەوری جەنگەوە
بە ڕشەبای هەڕەشەەوە،
بە زمانی زبری زەخمەی چەخماخەوە،
هەوری زاری و تەرزەی تاری و درۆی بارانی ئەمژەنێ
منیش وەک خۆم بە پێوەم و بە ئاستەمێک
تەرزی باڵا و ڕیشە و گەڵای زمانەکەم بۆی نالەرزێ

جەیشی گەرماژۆی هاوینێ، پێخاوس و ڕیش‌لماویی
تۆزی تاریکی ڕەفتاری، دێت ڕوانینم لێڵ دەکات و
بە زاری دووکەڵینەوە، شالقانم ڕادەژەنێ و ڕامدەپێچێ،
لە ئاکامدا، لیسپێ سەوزی قژی وشەم بە دەستیەوە
دێنە سەمای خۆنامۆیی!
منیش هەر وا بەپێوەم و ڕیشەی ڕۆح و قاچی ورە و ناخی شاخم
وا تێکەڵ بوون، جیا نابنەوە...!

مارشی زەردی زیڕەی زریان
بە سروودی مەرگینەوە، بە زاری گوڵ وەرینەوە
دێت بە نۆتی ڕەشەباوە، توند گۆرانیم ڕادەپێچێ و ئەیهەژێنێ و
منیش گوڵێکی باوەڕ و چڵێکی ئەندێشەم چییە
بۆی نابزوێ و بۆی نالەرزێ

خێڵی باهۆز، بە زاری هاری بەفرەوە،
بە سروودی بەستەڵەک و بە دەهۆڵی سەهۆڵیەوە
ڕامدەژەنێ و ڕامدەپێچێ، تا هاودەنگ و ڕەنگی خۆی بم،
ڕازەکانی سازی خۆم و دەنگی خۆم و زاری خۆم بیر بچێتەوە

سازەکانی سەمفۆنیای شوومی دەوروپشت
هەموو هەوای دەمیان کۆکە لەسەر هەڵوەرینی هەوای خۆم و
لاوژەی گەڵا و داڕنینی میوەی ڕەنگاوڕەنگی زار و
هەڵفڕینی باڵندەکانی هاوارم

هەندێ جاریش چنگی تیژی گەندەهەوای پەتای خۆیی
کەوای چەنگی نەوای خۆمیان دادڕیوە و
میوەی بیریان لە داری زاری ئەندێشەم داڕنیوە!
بەڵام ئێستاش، ئەم درەختی سەختی گیانەم
لەگەڵ ورەی شاخی یاری هاوڕازی خۆی،
هەر وێستاوە و چڵەکانی هەر گەشاوە و هێلانەکانی ئەندیشەی پڕ و
بیری سەوزی گەڵای بڕوای گەشتر دەبێ و
دەنگدانەوەی بەرز و بەرز و خۆشتر دەبێ، سازەکانی ئاوازی خۆی.

ڕەحیم لوقمانی ڕێبەندانی ٢٧٢٢

https://t.me/rahimluqmani
1.5K viewsedited  15:44
Buka / Bagaimana
2022-01-31 22:28:47
کۆبوونەوەی مامۆستایانی هاوکارم ــ حەوشەی پەروەردەی سنە ــ ١١ ڕێبەندانی ١٤٠٠
1.7K views19:28
Buka / Bagaimana
2022-01-08 22:16:06
ئافات ....
ساڵگاری ئافاتە و
بێستانی ژیانمان یەکسەر داڕزیوە
دزەبای لاساری وەیشوومە ڕاساوە و
کڵاوی ئاوەزی ڕفاند و
گوڵووکی ئەندێشەی وشک کرد!
بە تەمەنی خاک و گیا و بیردانی باخ
کەس ئافاتی وای نەدیوە
پێڵاوی ڕەفتارمان، تابەتا!
ڕێبازی گوتارمان، بەرد و خۆڵ!
هەنگاوی باوەڕمان ناتەبا!
سەرتاپای داوەڵی ڕەنگیلەی ژیانمان،
ڕازاوەی ژاراوی ئافاتە و بێستانوان کرمەڕێز!
پەتاتەی سیاسەت گەنیوە!
تەماتەی ئەخلاقمان گەنیوە!
داری یاسا دڕکاوییە و لە ڕیشەوە داڕزیوە!
شووتی ئایین، ژاراو بووە و سەماوی سووری لێدەتکێ!
سێوی ئەوین چەوری دەستی ڕۆنی فریو،
کرمی درۆی هەڵێناوە!
تووی چیرۆک و میوەی شێعر تامی جارانیان نەماوە
لەم بێستانە خۆشەویست و گەندەڵبارە
لە سێبەری وەفاداری تەنیاییدا،
من هەر پێکی دڵی خۆم و هەر تاڵاوی بێزاریی خۆم دەخۆمەوە
لە ناو سەبەتی شێعرمدا و لەسەر سفرەی سادەی هەستم
هەرچی وشەی بۆگەنیوی ئەم بێستانە و
هەرچی ڕستەی داڕزیو و ورشەداری درۆکانە
دەیان ساڵە لە ڕێشەوە فڕێم داون
تەنیا پەڵەیەک چۆڕاوی ئایین ماوە،
لە ناوچاوی ئەم ناسنامە لازمانەم
ئەویش هەرگیز هیچ تەعبیرێک لە خۆم ناکەن....

ــ ڕەحیم لوقمانی ــ

https://t.me/rahimluqmani
2.4K views19:16
Buka / Bagaimana
2021-12-13 21:41:35 بەڵێن بێ چیتر گوڵی وشەیەک،
نەدەم لە ئێخەی بۆنەکانی ساڵ
چون ئەو ڕۆژانە،
دەنکە تەسبیحی سووتاوی دەستی پیرسیاسەتن!
ڕۆژی جەولانی دروشمی ڕەنگن!
چونکا کرێکار، وەرزی ژیانیان،
بە کۆڵی چیا و چیایەک لە کۆڵ!
هەموو ڕۆژێ لە سەنگەری دەستوورەوە
پیرۆزبایی چەپڵەبارانی تفەنگن!

بەڵێن بێ چیتر، گەزۆی هاوارێک
نەنێمە زاری ڕۆژی مامۆستا!
چون مامۆستا هەموو ڕۆژێ
لە پشت فەرمانی تاکسیدا
نەفەر نەفەر، تمەن، دینار
خەڵکی شار و قوتابیانی دەڵێتەوە
هەموو ڕۆژێ بە قەڵەمی بێدەنگیەوە،
وانەی ژیان، بۆ خێزانی دەڵێتەوە

بەڵێن بێ چیتر، بووکەڵەی شێعرێک
نەدەمە دەستی ڕۆژی منداڵان
چونکە منداڵ هەموو ڕۆژێ
لە جیاتی جێژن و وانەی نان
جەستەی برا و تەرمی باوکیان بۆ دێتەوە!
چون منداڵان هەموو ڕۆژێک، شەقام، کۆڵان، زبڵاوزبڵ
نانەوردەی عەالەت و کەوشەکۆنەی دیموکراسی و
ڕۆحەشکاوی سیاسەت و کارتۆنی کۆنی ئەخلاق و
قوتووی بۆگەنیوی ماف و
وردەوانەی پیرۆزبایی دەخوێننەوە...!

ڕەحیم لوقمانی
https://t.me/rahimluqmani
1.8K views18:41
Buka / Bagaimana
2021-12-13 21:30:42 سکاڵای مامۆستا
بۆ مامۆستای بیرمەند و مافخواز:

ساڵەهایە دەردەبار و حەسرەتی فەرهەنگمە
نامرادی و ڕەنجی زانین رۆژ و شەو هاودەنگمە
ساڵەهایە مۆمی ژین و ئارەزووم دەتوێتەوە
چونکە کێشەی کۆنپەرەستی و باوەڕی شەوڕەنگمە
بیر و کردەی چاک و زانین، کوانێ نرخی بۆ نەزان؟
شێعر و ئازادی و هونەر چون سازی بێ ئاهەنگمە
گەر لە دنیا زانیاری و ڕێی قەڵەم پێشکەوتنە،
لێرە بێکاری و هەژاری و ژینی ژار و ژەنگمە
بستە خاکێ، تیکە نانێ، حورمەتێ، نەمدی بە دڵ
ئەنبیام و ئەولیام و ناوی زل پارسەنگمە
باڵی فیشاڵ و درۆ ئەمباتە شانی ئاسمان
ناوی گەورە و شاری وێران باری لار و لەنگمە
ماڵ و کورسی شادزانم گەرم و نەرم و پڕ بەلاش
هەر هەموو پاشای بەڵێن و وادەیی سەد ڕەنگمە
من لە سایەی ئێوەدا قاروونی گەنجی حەسرەتم
ئاخی زستان، ڕەنگی پاییز، ژینی پڕ ئاستەنگمە
سەد نەهاتی هاتە ڕێم و کەس نەهاتە دادی من
دڵ بە کێتان خۆش بکەم گەر باری سەد مەن سەنگمە
دەرسی پاشکەوتن هەتا کەی؟ بەسیە بێدەنگی و درۆ
ئەی مناڵان بۆ ژیانتان، ڕاپەڕن بەم زەنگمە ...!

ڕەحیم لوقمانی
https://t.me/rahimluqmani
2.0K viewsedited  18:30
Buka / Bagaimana
2021-12-09 20:05:29 گه‌ڵارێزان:
ئەم شێعرەم چەند ساڵ پێش بۆ خانمێکی دوورە وڵات نووسی که‌ دوو کچی جوانی "سه‌یران و ئه‌سرین" لە شەڕی ئیران ـ ئێراقدا له‌ بومبابارانی شاری سنه‌ لەدەست‌ دابوو. ئەو کاتە بە لۆرە و کوڵی گریانەوە ئەو کارەساتەی بۆ من گێڕایەوە و داوای شێعرێکی لێکردم کە بیکا بە گۆرانی بۆ خەمەکەی خۆی. منیش ئەم شێعرەم بۆ نووسی و زۆری پێ خۆش بوو و سوکنایی پێ دەهات. بە داخەوە ماوەیەک پێش، دڵەخەمبارەکەی خۆیشی لە غوربەتا لە لێدان کەوت و بۆ هەمیشە بەجێی هێشتین. یادی "شەرافەت خانمی قوبادی" بەخێر و ڕەوانی خۆی و کچەکانی شاد.
وا بۆ یادی ئەو شەهیدانە و ڕۆحی "خانمی ڕۆژهەڵاتی" شێعری "گەڵاڕێزان" لێرە دادەنێم.

گه‌ڵارێزان گه‌ڵارێزانی ژینه‌
کزه‌ی زام و گڕه‌ی باخی ئه‌وینه‌
گه‌ڵارێزان وه‌راندی نۆ گوڵی من
خه‌می بارانده‌ نێو باخچه‌ی دڵی من
به‌هار سه‌یرانی نێو باخ و گوڵانه‌
که‌چی "سه‌یرانی" من داخی دڵانه
گوڵی په‌روه‌رده‌که‌ی ناخی به ‌هه‌ستم
به ‌ناکامی چ زوو ده‌رچووی له‌ ده‌ستم
گوڵم گه‌رچی له ‌من ئه‌مڕۆ که دووری
له‌ چاومای هاو ده‌می "ئەسرینی" سووری
ده‌سووتێم و ده‌برژێـم و ده‌ناڵم
دڵی نه‌ی کونکونه‌ ئه‌مڕۆ به‌ حاڵـم
ئه‌زیزانی وڵاتی ئه‌شک و تاسه‌م
له‌ گه‌ڵتانم هه‌تا دوایین هه‌ناسه‌م‌
شه‌و و ڕۆژ مۆمی له‌ش ده‌گری به‌ سووتان
هه‌ناسه‌م ئاویه‌ر ده‌گرێ له‌ دووتان

ڕەحیم لوقمانی

https://t.me/rahimluqmani
2.1K views17:05
Buka / Bagaimana
2021-11-19 12:45:06 خاتوو خەزان
ڕەنگڕێژی دەست‌ڕەنگینی ئارایشگەی خانمانی سروشتمانە
هەزار ڕەنگە ئارایشی گۆنا و قژی جوان و پیری داران دەکات
خودی خوداش لەو سەرەوە،
دڵێ هەزار دڵ ئاشقی ڕەشبەڵەکی ڕەنگەکانە
بەڵام گڤەگڤی ڕەشەبای ڕقاویی
شەلاقبەندی تالیبانی شوومی سروشت،
سەرشێتانە شەلاقکاریی جوانییەکانی ژیان دەکات
قژ و بەژنی خانمەداران هەلاهەلا...
زریانی شێت، وەک جەردەکانی دەستەڵات
شاڵاو دێنێ و سەمای قژی ڕووتی گەڵا و
پاییزەگوڵی لێوی ژین و گژوگیای پێکەنین و
چەپڵەی پرچکە و لەرەی لاسەرەی باخانم
هەلهەلەی گێلگێلە و پڵپڵەی زێڕینی ڕەزانم
ئاهەنگی گوارە و سەمای پەرەنگی گۆیژانم،
بێ ڕەحمانە دایانئەڕنێ و
هەمووی ڕووت ڕووت دەکاتەوە
تەواو هەر وەک ئێستای بەهەشتی دۆزەخیی
باڵای جوانی داڕووتاو و خەمسواری نیشتمانم.

مانای هەندێ وشە:
پڕچکە: زنجیرێکی کورتی زێوینە، پڵپڵەی وردی پێوەیە و ئەدرێ لە شەدەی ژنان
لاسەرە: خشڵێکە لە پووڵە وردە بە زنجیری زێوینەوە، بۆ جوانی ئەدرێ لە لای‌سەر
گێلگێلە: پووڵەکەی ڕەنگاوڕەنگ و ڕیزە گوڵەنگەی تێکخراوە بۆ سەر شەدەی ژنان
پڵپڵە: سکەی وردی زێوینە بە پرچکەوە یان بە گوارەوە شۆڕ دەبێتەوە بۆ جوانی
پەرەنگ: لەرزانەی گوارە یان هەمان پڵپڵەیە
ڕ ـ لوقمانی

https://t.me/rahimluqmani
1.4K views09:45
Buka / Bagaimana