Get Mystery Box with random crypto!

ڕێگای سەلەف _ طريق السلف

Logo saluran telegram tariqsalaf — ڕێگای سەلەف _ طريق السلف ڕ
Logo saluran telegram tariqsalaf — ڕێگای سەلەف _ طريق السلف
Alamat saluran: @tariqsalaf
Kategori: Tidak terkategori
Bahasa: Bahasa Indonesia
Pelanggan: 863
Deskripsi dari saluran

الَّذِينَ يُبَلِّغُونَ رِسَالَاتِ اللَّهِ وَيَخْشَوْنَهُ وَلَا يَخْشَوْنَ أَحَدًا إِلَّا اللَّهَ ۗ وَكَفَىٰ بِاللَّهِ حَسِيبًا.

Ratings & Reviews

1.33

3 reviews

Reviews can be left only by registered users. All reviews are moderated by admins.

5 stars

0

4 stars

0

3 stars

0

2 stars

1

1 stars

2


Pesan-pesan terbaru

2023-02-23 21:43:45
• جۆرەکانی گەیاندنی پەیوەندی خزمایەتی ؛

• سەردانکردنیان بۆ ماڵەکانیان
• میوانی کردنیان لە ماڵی خۆتدا
• چاوگێڕان بۆیان و هەواڵپرسینیان
• لە ماڵی خۆت خێریان پێ بکەیت یان دیارییان پێ بدەی
• ڕێزگرتن لە گەورەکانیان و بەزەیی هاتنەوە بە لاوازەکانیاندا
• دانانیان لە شوێن و پێگەی شیاوی خۆیاندا
• بەشداربوون لە خۆشی و خەمەکانیاندا
• سەردانی کردنی نەخۆشەکانیان و شوێن کەوتنی جەنازەکانیان
• وەڵامدانەوە و بەدەمەوە چوونی داوەتییان مەگەر بەهۆی عوزرێکی بەهێزەوە نەبێ
• سینە سافی بەرامبەریان
• چاککردنی نێوانیان
• دوعاکردن بۆیان و بانگکردنیان بۆ خێر و چاکە
298 views18:43
Buka / Bagaimana
2023-01-29 13:06:39 | جیاوازی نێوان ( الإِثم ) وە ( الأَثام ) |

• ( الإِثم ) لە زمانەوانیدا زانراوە کە بریتییە لە تاوان ، وە قورئانیش ئەم دەستەواژەی بەکارهێناوە .

• بەڵام ( الأثام ) بە فەتحەی هەمزە بریتییە لە تاوان و هەروەها بریتیشە لە سەرەنجام و سزای خراپە ، وە قورئان بەکاریهێناوە بەمانای سەرەنجامی تاوان ، وە تەنها لە یەك شوێندا هاتووە ئەویش بریتییە لە وتەی پەروەردگار کە دەفەرمووێت { وَٱلَّذِینَ لَا یَدۡعُونَ مَعَ ٱللَّهِ إِلَـٰهًا ءَاخَرَ وَلَا یَقۡتُلُونَ ٱلنَّفۡسَ ٱلَّتِی حَرَّمَ ٱللَّهُ إِلَّا بِٱلۡحَقِّ وَلَا یَزۡنُونَۚ وَمَن یَفۡعَلۡ ذَ ٰ⁠لِكَ یَلۡقَ أَثَامࣰا } [سورة الفرقان : ٦٨] ، لێرەدا مانای سەرەنجام و سزای ئەنجامدانی تاوان ئەدات .
358 views10:06
Buka / Bagaimana
2022-11-08 16:31:14
• پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی: هیچ کۆمەڵە کەسانێك نییە دانیشن یادی خوای بەرز بکەن ئیللا فریشتەکان دەوریان دەدەن ، وە ڕەحم و بەزەیی خوای گەورە دایان دەپۆشێ ، وە ئارامی دادەبەزێتە سەریان ، وە خودا لای فریشتەکانی باسیان دەکات .

| صحيح مسلم ( ٢٧٠٠ ) |
4.3K views13:31
Buka / Bagaimana
2022-07-15 17:00:38
• پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی : بە دڵنیایی لە رۆژی هەینیدا کاتێك هەیە هیچ موسوڵمانێك نییە تیایدا داوای خێر و چاکەیەك بکات لە خودا ئیللا پێی دەدات .

| رواه مسلم ( ٨٥٢ ) |


• کۆمەڵێك لە زانایانی سەلەف ئومێدیان وابوو کە لە دوای عەسر و پێش مەغریب بێت ، لەو زانایانە :

• لە هاوەڵان : عبدالله بن عباس و عبدالله بن سلام و أبي هريرة خوا لێیان ڕازی بێت .

• لە شوێنکەوتووان ( تابعین ) : مجاهد و طاوس و جگە لەمانیش ڕەحمەتی خوایان لێبێت .
1.1K views14:00
Buka / Bagaimana
2022-07-13 21:24:26
• پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی ؛ خوای گەورە ڕەحم و بەزەیی کردووە بە سەد بەشەوە ، نەوەد و نۆ بەشی لای خۆی هێشتۆتەوە ، وە یەك بەشی ناردۆتە سەر زەوی ، جا بەهۆی ئەو بەشەوەیە کە دروستکراوەکان ڕەحم و بەزەییان بەرامبەر یەکتری هەیە ، هەتاوەکو ئەسپ پێی لادەبات لەسەر بێچووەکەی ؛ لە ترسی ئەوەی نەوەك ئازاری بدات .

| رواه البخاري و مسلم |
3.1K views18:24
Buka / Bagaimana
2022-06-23 09:45:47
پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی : جوێن بە شەیتان مەدەن ، بەڵکو پەنا بە خوا بگرن لە شەڕ و خراپەی .

| صحيح الجامع ( ٧٣١٨ ) |
783 views06:45
Buka / Bagaimana
2022-06-15 21:15:11 • ئەگەر سورەتی ( الفاتحة ) شیفا و چارەسەر بێت

• وە خوێندنەوەی سورەتی ( البقرة ) بەرەکەت بێت

• وە سورەتی ( الملك ) ڕزگارکەر بێت لە سزای گۆڕ

• وە المعوذات ( الفلق و الناس ) هاوشێوەی قەڵا بن

• وە ( آیة الکرسي ) پارێزەر بێت لە ئازار و شەیتانەکان

• وە دوو ئایەتی کۆتایی سورەتی ( البقرة ) بەس بێت بۆ ئەو کەسەی ئەیخوێنێ لە هەموو ئازار و ناڕەحەتییەك

• ئەی چجای کەسێك هەموو قورئانی وەرگرتبێت ، بە خوێندنەوەی و لەبەرکردنی و خۆ ڕازاندنەوە بە ڕەوشتەکانی !
848 views18:15
Buka / Bagaimana
2022-06-15 12:55:35 لە وتەکانی سەلەف و پێشینانمان دەربارەی قورئان ( ٤ ) |


• لە ( سفیان بن عیینة ؛ ١٠٧ ھ ) ـەوە دەفەرمووێت : سوێند بە خودا ناگەن بە چڵەپۆپەی ئیسلام تاوەکو ئەوکاتەی هیچ شتێك خۆشەویستتر نەبێت لەلاتان لە خودا ، جا هەر کەسێك قورئانی خۆش بوێ ؛ ئەوە خودای خۆش ویستووە ، تێبگەن لەوەی پێتان دەوترێ . ( ١ )


• لە ( الحسن البصري ؛ ١١٠ ھ ) ـەوە دەفەرمووێت : ئەی نەوەی ئادەم ، ئەگەر ئەم قورئانە بخوێنیتەوە ، پاشان باوەڕی پێ بێنیت ، دڵتەنگیت زۆر دەبێت لە دونیادا ، وە ترست زۆر دەبێت لە دونیادا ، وە گریانیشت زۆر دەبێت لە دونیادا . ( ٢ )



• لە ( قتادة ؛ ١١٧ ھ ) ـەوە دەفەرمووێت : دڵەکانتانی پێ ئاوەدان بکەنەوە ، وە ماڵەکانتانی پێ ئاوەدان بکەنەوە - واتە بە قورئان -  . ( ٣ )




• ( ١ ) [ حلية الأولياء ( ٣٠٢/٧ ) ]

• ( ٢ ) [ الزهد لأحمد بن حنبل ( ٢١٠/١ ) ]

• ( ٣ ) [ سنن الدارمي ( ٢١٠٤ / ٦ ) ]
705 views09:55
Buka / Bagaimana
2022-06-13 10:44:52 لە وتەکانی سەلەف و پێشینانمان دەربارەی قورئان ( ٣ ) |


• لە ( أبي العالية ؛ ت : ٩٣ ھ ) ـەوە دەڵێت : کەسێك بە ( أبي بن كعب ؛ ت : ٣٠ ھ ) ـی وت : ئامۆژگاریم بکە ؛ ئەویش وتی : قورئانەکەی خودا بکە بە پێشەوا ، وە ڕازیبە بەوەی بڕیاردەر بێت ، چونکە بەڕاستی قورئان ئەو شتەیە کە پێغەمبەرەکەتان - ﷺ - تیاتاندا جێی هێشتووە ، تکاکارە و تکاکەی وەرگیراوە ، وە شایەتێكە تۆمەتی نادرێت پاڵ ، ڕێز و پلەی ئێوەی تێدایە ، وە باسی کەسانی پێش خۆتانی تێدایە ، وە بڕیاری نێوانتانی تێدایە ، وە هەواڵی ئێوە و دوای ئێوەشی تێدایە . ( ١ )


• لە ( مالك بن دینار ؛ ت : ١٣٠ ھ) ـەوە دەڵێت : ئەی هەڵگرانی قورئان ، قورئانی چی چاندووە لە دڵەکانتاندا ؟ ، چونکە بە ڕاستی قورئان بەهاری ئیماندارە ، هەروەکو چۆن باران بەهاری زەوییە ، خوای گەورە باران دادەبەزێنێ لە ئاسمانەوە بۆ زەوی ، جا ئەو بارانە بەر زەوی وشك دەکەوێ ، جا دەبێتە هۆی ئەوەی دەنکە گەنمی تێدا گەشە بکات و بۆگەنی شوێنەکەی نابێتە ڕێگر لەوەی : بکەوێتە جوڵە ، و سەوز بێت ، و جوان بێت ، جا کەوایە ئەی هەڵگرانی قورئان ، قورئان چی چاندووە لە دڵەکانتاندا ؟ کوان لە کوێن ئەوانەی هەڵگری سورەتێکن ؟ کوان هەڵگرانی دوو سورەت ؟ چیتان ئەنجام داوە لە کردار تیایاندا ؟ . ( ٢ )



• ( ١ ) [ حلية الأولياء ( ٢٥٣/١ ]

• ( ٢ ) [ حلية الأولياء ( ٣٥٨/٢ ) ]
585 views07:44
Buka / Bagaimana
2022-06-11 21:33:32 لە وتەکانی سەلەف و پێشینانمان دەربارەی قورئان ( ٢ ) |

• لە ( عبدالرحمان بن سابط )ـەوە فەرموویەتی :  ئەو خانووەی قوڕئانی تێدا دەخوێنرێت ڕووناك دەبێتەوە بۆ خەڵكی ئاسمان وەك چۆن ئاسمان ڕوناك دەبێتەوە بۆ خەڵكی زەوی ، وە ئەو خانووەی قوڕئانی تێدا ناخوێنرێت تەنگ و تەسك دەبێت لەسەر خەڵكەكەی ، وە شەیتانەكان ئامادە دەبن لێی ، وە فریشتەکان لێی ڕادەکەن ، وە خاڵی ترین ماڵ ئەوەیە کە خاڵی بێت لە کتابەکەی خوای گەورە . ( ١ )


• لە ( میمون بن مهران ) ـەوە فەرموویەتی : ئەگەر هەڵگرانی قورئان چاك و باش بن ، ئەوا خەڵکیش چاك و باش دەبن . ( ٢ )


• لە ( میمون بن مهران ) ـەوە فەرموویەتی : هەر کەسێك شوێن قورئان بکەوێ : ئەوا قورئان دەبێتە پێشەنگی تاوەکو دەیخاتە بەهەشتەوە ، وە هەر کەسێك واز لە قورئان بهێنێ : ئەوا قورئان وازی لێ ناهێنێت شوێنی دەکەوێ تاوەکو فڕێی دەداتە ئاگرەوە . ( ٣ )



• ( ١ ) [ مصنف ابن أبي شيبة ( ٣٠٠٥٢ ) ]

• ( ٢ ) [ حلية الأولياء ( ٨٣/٤ ) ]

• ( ٣ ) [ حلية الأولياء ( ٨٤/٤ ) ]
573 views18:33
Buka / Bagaimana