Get Mystery Box with random crypto!

لە وتەکانی سەلەف و پێشینانمان دەربارەی قورئان ( ٤ ) | • لە | ڕێگای سەلەف _ طريق السلف

لە وتەکانی سەلەف و پێشینانمان دەربارەی قورئان ( ٤ ) |


• لە ( سفیان بن عیینة ؛ ١٠٧ ھ ) ـەوە دەفەرمووێت : سوێند بە خودا ناگەن بە چڵەپۆپەی ئیسلام تاوەکو ئەوکاتەی هیچ شتێك خۆشەویستتر نەبێت لەلاتان لە خودا ، جا هەر کەسێك قورئانی خۆش بوێ ؛ ئەوە خودای خۆش ویستووە ، تێبگەن لەوەی پێتان دەوترێ . ( ١ )


• لە ( الحسن البصري ؛ ١١٠ ھ ) ـەوە دەفەرمووێت : ئەی نەوەی ئادەم ، ئەگەر ئەم قورئانە بخوێنیتەوە ، پاشان باوەڕی پێ بێنیت ، دڵتەنگیت زۆر دەبێت لە دونیادا ، وە ترست زۆر دەبێت لە دونیادا ، وە گریانیشت زۆر دەبێت لە دونیادا . ( ٢ )



• لە ( قتادة ؛ ١١٧ ھ ) ـەوە دەفەرمووێت : دڵەکانتانی پێ ئاوەدان بکەنەوە ، وە ماڵەکانتانی پێ ئاوەدان بکەنەوە - واتە بە قورئان -  . ( ٣ )




• ( ١ ) [ حلية الأولياء ( ٣٠٢/٧ ) ]

• ( ٢ ) [ الزهد لأحمد بن حنبل ( ٢١٠/١ ) ]

• ( ٣ ) [ سنن الدارمي ( ٢١٠٤ / ٦ ) ]