Get Mystery Box with random crypto!

لە وتەکانی سەلەف و پێشینانمان دەربارەی قورئان ( ٢ ) | • لە ( | ڕێگای سەلەف _ طريق السلف

لە وتەکانی سەلەف و پێشینانمان دەربارەی قورئان ( ٢ ) |

• لە ( عبدالرحمان بن سابط )ـەوە فەرموویەتی :  ئەو خانووەی قوڕئانی تێدا دەخوێنرێت ڕووناك دەبێتەوە بۆ خەڵكی ئاسمان وەك چۆن ئاسمان ڕوناك دەبێتەوە بۆ خەڵكی زەوی ، وە ئەو خانووەی قوڕئانی تێدا ناخوێنرێت تەنگ و تەسك دەبێت لەسەر خەڵكەكەی ، وە شەیتانەكان ئامادە دەبن لێی ، وە فریشتەکان لێی ڕادەکەن ، وە خاڵی ترین ماڵ ئەوەیە کە خاڵی بێت لە کتابەکەی خوای گەورە . ( ١ )


• لە ( میمون بن مهران ) ـەوە فەرموویەتی : ئەگەر هەڵگرانی قورئان چاك و باش بن ، ئەوا خەڵکیش چاك و باش دەبن . ( ٢ )


• لە ( میمون بن مهران ) ـەوە فەرموویەتی : هەر کەسێك شوێن قورئان بکەوێ : ئەوا قورئان دەبێتە پێشەنگی تاوەکو دەیخاتە بەهەشتەوە ، وە هەر کەسێك واز لە قورئان بهێنێ : ئەوا قورئان وازی لێ ناهێنێت شوێنی دەکەوێ تاوەکو فڕێی دەداتە ئاگرەوە . ( ٣ )



• ( ١ ) [ مصنف ابن أبي شيبة ( ٣٠٠٥٢ ) ]

• ( ٢ ) [ حلية الأولياء ( ٨٣/٤ ) ]

• ( ٣ ) [ حلية الأولياء ( ٨٤/٤ ) ]