• پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی : بە دڵنیایی لە رۆژی هەینیدا کاتێك هەیە هیچ موسوڵمانێك نییە تیایدا داوای خێر و چاکەیەك بکات لە خودا ئیللا پێی دەدات .
| رواه مسلم ( ٨٥٢ ) |
• کۆمەڵێك لە زانایانی سەلەف ئومێدیان وابوو کە لە دوای عەسر و پێش مەغریب بێت ، لەو زانایانە :
• لە هاوەڵان : عبدالله بن عباس و عبدالله بن سلام و أبي هريرة خوا لێیان ڕازی بێت .
• لە شوێنکەوتووان ( تابعین ) : مجاهد و طاوس و جگە لەمانیش ڕەحمەتی خوایان لێبێت .