#کورتە_ڕۆمان مەبەستم لە عاشقبوون ئەو هەستە ناسراوەیە کە کاتێک بەرانبەرەکەت دەبینی، هەناسەت ڕادەوەستێ و چاوت تاریک دادێ و هەموو هەستی زایەندت لە کار دەکەوێت! کە دەست دەکەیتە دەستی یان دەموچاوی، گیانت سەرتاپا دەلــەرزێ! ئەمە جێگای هەموو شتێک دەگرێتــەوە! بگرە بۆنی هەناسە و ئارەقەی لەشی مەستت دەکا، هەر کەموکورتییەکی هەبێت، تۆ نایبینیت! وەکو هەوا و خۆراک پێویستت پێیەتی و لەم کۆیلایەتییەدا، هەزار جار دەمریت و دووبارە زیندوو دەبیتەوە بۆ ئەوەی کۆیلایەتی بکــەی! لە ڕۆمانی: #پیاوێک #ئۆریانا_فالاچی Tel⇔ @mlwankay_shin 4.4K views«بـەیان», 16:41