Get Mystery Box with random crypto!

@mlwankay_shin قوربان، قوربانەن، جەژنەن، شادییەن دەس نە گەردە | ملوانکەی شین

@mlwankay_shin

قوربان، قوربانەن، جەژنەن، شادییەن
دەس نە گەردەنەن، ڕۆی ئازادییەن

#مەولەوی

من وەکوو مەهدی لەسەر پەیمانەکەی تۆم، تۆبە بێ
جەژنی قوربانە قەسابیش حازرە خۆزگەم بە خۆم
خۆم و ئەولادم هەموو قوربانەکەی تۆم، تۆبە بێ
بێ کەس و حەیران و سەرگەردانە حەمدی وەک  عەرەب

#حەمدی

جەژنت پیرۆز بێ بە دڵێکی خۆشی
شەرابی عەیشی و سەفا بنۆشی

ئیمڕۆ ڕۆژەکەی جەژنی قوربانە
ڕۆژی شادییە و دەس لە ملانە

با یەکتر بکەین گەردەنازادیی
نەوەک ڕوو بدا لەپڕ جودایی

برا ئەتەوێ بەڕاستی بژین
تێرتێر دوو لێوی یەکتر بمژین

ئەمە قانوونی جەژنی قوربانە
لە بەینا ئیتر دڵگیر نەمانە

#عارف_عورفی

قوربان قوربانەن ...
وادەی ئازادی جەژنی قوربانەن

دەروونم کەیلەن دڵم بوریانەن
خەمم جەم بیەن یانەم وێرانەن

#شاهۆ

قوربانە هەموو ژینی من
بژی کورد با بمرێ دوژمن

من سەرم شۆڕ ناکەم هەرگیز
پێشمەرگەم بۆ کوردی ئازیز

#کامەران_موکری

دیسان وا جەژنە جەژنی قوربانە
لای موسڵمانان شادی و سەیرانە

بارانی میحنەت زۆر توند ئەبارێ
بەسەر چیا و چۆڵ خاکی کوردانە

حەجاج لە مینا حەیوان بەختەکەن
کوردیش قوربانی پیر و لاوانە

#لوتفی

تۆ پادشەهی حوسنی ئەی ئافەتی جان و دڵ
عاشق وەکوو مەملووکت ئامادەیی فەرمانە

فەرمووی بە من ئەی ئەحمەد حازر بە لەبۆ کوشتن
ئازاد بە لە دەرد و غەم وا مەوسیمی قوربانە

#ئەحمەد_موختار_بەگی_جاف

ئەو کە وا تاقە بە شێوەی پێکەنین
وەردەگێڕێ پیری سەد ساڵە لە دین

تازە سەییادە لە چینۆ هاتووە
عیدی قوربانە، بە قوربانی دەبین

#ناری

ئەمری زاتی سوبحانە کە ئەمڕۆ جەژنی قوربانە
هەموو عالەم موعەتتەر بوو بە بۆی ڕێحانی جانانە

#مەزڵووم

بەم دەردی سەرە کوشتنی لازم نییە قوربان
لەم جێژنەیی قوربانە کە قوربانە دڵی من

#سافی_هیرانی

خودپەرستینە! لە شەو فێری پەرستن بن، کە خۆر
هەر دیاری دا، بە دەوری سەریەدا قوربانە شەو

#مەحوی

سبەینێ جەژنی قوربانە بە قوربانت ئەکەم قوربان
سەر و ماڵ و دڵ و گیانم بە چاوی تۆ قەسەم هەر دوو

#مینە_جاف

فیدات بم پشتیوانم بە لەڕێی ئەم جەژنی قوربانە
سەبەب تۆ بووی کە ئیسماعیل نەجاتی بوو لە قوربانی

#عارف_عورفی

چراغ قوربانەن ...
ئینە عیدی نۆ جەژنی قوربانەن

زەمزەمەی تەوحید ڕای حاجیانەن
قوربانی قوربان ئەمری سوبحانەن

دارا و نەدارا مسکێن و دەروێش
هەر کەس مەکەرۆ قوربانی پەی وێش

تۆیچ ئەمن بەرە بۆ قوربانی گا
قوربانیم کەرە چوون خلیل الله

#بێسارانی

قوربان وەرە ئەم جەژنە قوربانە ئەگەر چی
ئەم زەحمەت و ئازار و جەفادانە لەسەر چی

گەر دەم کوژی بەم چاوە بڵێ فورسەتە ئیمڕۆ
نەک ڕۆژی لە پەنهانەوە خوێنم بە هەدەر چی

#عەونی

قیبلەکەم ئارۆ جە ژن قوربانەن
پەی پابۆس تۆ جەژنانەم گیانەن

#سەید_تاهیر_هاشمی

بڵێ هات مەوسیمی مەرگت سبەینێ جەژنی قوربانە
لە بورجی زوڵمەتی زوڵفت کە شەوقی ڕووت تولووعی کرد

#مەلا_موستەفای_عاسی

وەختی کەرەم و ڕەحمەت و ئازادییە قوربان
گەر مەیل ئەکەی لایەقی قوربانە دڵی من

#مەلا_موستەفای_عاسی

چراغ قوربانەن، قوربان نیەنان
غەیر پەی تۆ پەی کەس قوربان نیەنان

دیدەم نیگەران تێغی دەستی تۆن
ئەڕواحم جۆیای کوشتەی قەستی تۆن

#بێسارانی

جێژنی قوربانە سبەینێ وەختی وەسڵە بۆ تەواف
شەربەتی دیداری یار و چاوەیی زەم زەم دەخۆم

#مەلا_موستەفای_عاسی

جەژنی قوربانە سلێمانی بە مەزبەح دانرا
کورد مەڕن بۆیە بە جارێ هەر لەوێدا سەربڕان

#حەمدی

سبەینێ جەژنی قوربانە بە ئادابی موسوڵمانی
مەڕ و ماڵات ئەکەن ئیسلامەکان ئێستا بە قوربانی

بزانن خەڵکە بۆ پاراستنی خاکی بە نرخی کورد
بە قوربانی ئەکا وا ڕۆڵەکانی خۆی سلێمانی

#کەمالی

لەو جەژنە کە وا جەژنەیی قوربانە بە قوربان
موشتاقی تەوافی مەمتم لێم مەکە پەنهان

#موخلیس

وەرە سەیری ژیانم کە هەموی هەر قۆچی قوربانە
بەبێ پەروا ملم نا بوو گڕی تۆ، دەک ملم بشکێ

#کاکەی_فەلاح

جەژنی قوربانە بەڵام کوردی هەژار
جەژنی هەر نوێژکردن و نان خواردنە

#زێوەر

جەژنی قوربانە بەقوربان نۆبەتی قوربانییە
بۆ تۆ قوربانی بەقوربان گیانی من قوربانتە

#عارف_عورفی

لە شامی مەغریبی زۆڵفت، هیلالی حاجیبی تۆم دی
ئیشارەی کرمێ یەعنی کە سبحەی جەژنی قوربانە

#ویساڵی

شوکور وا جەژنی قوربانە لەسەر فەرموودەیی دولبەر
وەکوو مەڕ بۆ بەڵاگەردانی ئەو ئەمکەن بە قوربانی

#ئەحمەد_موختار_بەگی_جاف


دەزانی بۆچی مەسروورم، ئیشارەی کردمێ دولبەر
وتی حازر بە بۆ کوشتن بەیانی جەژنی قوربانە

#تاهیر_بەگی_جاف

قوربان وەرە قوربانە، سا بمکە بە قوربانت
ڕەنگین کە بە خوێناوم کاکۆڵی پەرێشانت

#حەریق


Tel⇔ @mlwankay_shin