دانیشتن لەگەڵ ئافرەتی نامەحرەم مردنە مردن! . پێغەمبەری خوا ( صلی الله علیه واله وسلم) فەرموویەتی. لأن يُطعن في رأس أحدكم بمخيط من حديد خير له من أن يمسّ امرأة لا تحلّ له . رواه الطبراني.واتە. گەر بێت و پارچەیەکی ئاسن، دەرزیەک لەسەری کەسێکتان دابکوترێ باشترە و ئاسانترە لەوەی دەستی بەر ئافرەتێک بکەوێت کە بۆی حەڵاڵ نەبێت، جا بیهێننە پێش چاو خۆتان و بیری لێ بکەنەوە؟ گەر ئێستا دەرزیەک بکوتی لەسەر کەسێک بێ بەنج دەبێت چەند بەئازار بێت و چەند هەست بەئاراز بکات؟ دە والله ی دەستت بەر ئافرەتی نامەحرەم بکەوێت و تەوقەی لەگەڵ بکەی لەوە خراپترە بەڵام. لە ئیمان لاوازیە کە هەستی پێناکەی، وە پێغەمبەری خوا ( صلی الله علیه واله وسلم) فەرموویەتی، إياكم والدخول على النساء فقال رجل من الأنصار:أفرأيت الحمو؟ قال : الحمو الموت )متفق عليه. واتە. ئاگادار بن و ئاگادارتان دەکەمەوە لەوەی لەگەڵ ئافرەتان دابنشن و بچنە لایان، (مەبەست ئافرەتی نامەحرەم) پیاوێک لە ئەنساڕەکان فەرمووی ئەی لەگەڵ (الحمو) واتە. لەگەڵ خوشکی خێزانت یان خزمی خێزان یان میک و هیتد. واتای دانیشتن و قسە کردن لەگەڵ ئافرەتی نامەحرم؟ پێغەمبەری خواش (صلی الله علیه واله وسلم) لە وڵاما فەرمووی. ئەوە هەر مردنە دابنشی لەگەڵ ئەواندا... 163 views10:29