کردەوەی چاکە بە کەم مەزانە ... پێشەوا ابن عبدالبر ڕەحمەتی خوای پەروەردگارى لێبێت فەرموویەتی : (( لا ینبغي للعاقل المؤمن ان يحتقر شيئا من أعمال البر ، فربما غفر له باقلها )) [ التمهید : ۱۲/۲۲ ] واتە : (( نابێت باوەڕداری ژیر هیچ کردەوەیەکی چاکە بە کەم بزانێت ، چونکە لەوانەیە بە کەمترین کردەوەی چاک خوا لێی خۆش بێت )) بەشێک لە موسڵمانان کە دەبینن کەسێک خێرێک دەکات وەکو هاوکاری کردنی هەژارێک بە بڕێکی کەم ، ئەو کارە بە کەم دەزانن ، یان لادانی بەردێک یان دڕکێک لەسەر ڕێگەوبان بە کەم دەزانن ، بەڕاستی ئەمە بیرکردنەوەیەکی هەڵەیە ، چونکە لەوانەیە تەنها بە ئاودانت بە ئاژەڵێک خوای گەورە لێت خۆش بێت ، بۆیە هیچ کردەوەیەکی چاک بە کەم مەزانە . 159 views10:28