Get Mystery Box with random crypto!

بۆچی نوێژ باشترە لەخەو (الصلاة خیر من النوم)؟! چـونکە خەو وە | یــادی خـوا

بۆچی نوێژ باشترە لەخەو
(الصلاة خیر من النوم)؟!

چـونکە خەو وەڵامدانەوەی نەفسە،
نوێژ وەڵامدانەوەی بانگـی خودایـە.

چونکە خەو وەک مردنە، نوێژ ژیانە.
چونکە خەو پشووی جەستەیە، نوێژ پشووی ڕووحە.

چونکە موسڵمان و غەیری موسڵمان هاوبەشن لەخەودا،
بەڵام نوێژ تەنها هیی موسڵمانانە.

نوێژی بەیانی چەند جوانە،
بە فەرزەکەی: دەچیتە ژێر پارێرگاری و چاودێری خوداوە.
بە سوننەتەکەی: لە دونیا و ئەوەی تێیدایـە باشترە.
بە قورئانخوێندنەکەی: فریشتەکان ئامادەی دەبن.

ئەوانەی نوێژ بەیانی دەکەن دەستەیەکی بژاردەن،
ڕووخساریان نوورانیە و ڕووحیان ئاسوودەیە و
کاتەکانیان پڕ بەرەکەتە...

خودایە بمانکە بە ئەهلی نوێژی بەیانی و
بەهرەمەندمان بکە لە فەزڵ و بەرەکەتەکەی...