Get Mystery Box with random crypto!

لە وتەکانی سەلەف و پێشینانمان دەربارەی قورئان ( ٣ ) | • لە | ڕێگای سەلەف _ طريق السلف

لە وتەکانی سەلەف و پێشینانمان دەربارەی قورئان ( ٣ ) |


• لە ( أبي العالية ؛ ت : ٩٣ ھ ) ـەوە دەڵێت : کەسێك بە ( أبي بن كعب ؛ ت : ٣٠ ھ ) ـی وت : ئامۆژگاریم بکە ؛ ئەویش وتی : قورئانەکەی خودا بکە بە پێشەوا ، وە ڕازیبە بەوەی بڕیاردەر بێت ، چونکە بەڕاستی قورئان ئەو شتەیە کە پێغەمبەرەکەتان - ﷺ - تیاتاندا جێی هێشتووە ، تکاکارە و تکاکەی وەرگیراوە ، وە شایەتێكە تۆمەتی نادرێت پاڵ ، ڕێز و پلەی ئێوەی تێدایە ، وە باسی کەسانی پێش خۆتانی تێدایە ، وە بڕیاری نێوانتانی تێدایە ، وە هەواڵی ئێوە و دوای ئێوەشی تێدایە . ( ١ )


• لە ( مالك بن دینار ؛ ت : ١٣٠ ھ) ـەوە دەڵێت : ئەی هەڵگرانی قورئان ، قورئانی چی چاندووە لە دڵەکانتاندا ؟ ، چونکە بە ڕاستی قورئان بەهاری ئیماندارە ، هەروەکو چۆن باران بەهاری زەوییە ، خوای گەورە باران دادەبەزێنێ لە ئاسمانەوە بۆ زەوی ، جا ئەو بارانە بەر زەوی وشك دەکەوێ ، جا دەبێتە هۆی ئەوەی دەنکە گەنمی تێدا گەشە بکات و بۆگەنی شوێنەکەی نابێتە ڕێگر لەوەی : بکەوێتە جوڵە ، و سەوز بێت ، و جوان بێت ، جا کەوایە ئەی هەڵگرانی قورئان ، قورئان چی چاندووە لە دڵەکانتاندا ؟ کوان لە کوێن ئەوانەی هەڵگری سورەتێکن ؟ کوان هەڵگرانی دوو سورەت ؟ چیتان ئەنجام داوە لە کردار تیایاندا ؟ . ( ٢ )



• ( ١ ) [ حلية الأولياء ( ٢٥٣/١ ]

• ( ٢ ) [ حلية الأولياء ( ٣٥٨/٢ ) ]