Get Mystery Box with random crypto!

فەزڵ و گەورەیی دە ڕۆژی یەکەمی مانگی (ذي الحجة) لە ئیبن عەباسە | mamosta krekar

فەزڵ و گەورەیی دە ڕۆژی یەکەمی مانگی (ذي الحجة)

لە ئیبن عەباسەوە -خوا لێی ڕازی بێت-، ئەویش لە پێغەمبەرەوە (ﷺ) دەگێڕێتەوە کە فەرموویەتی: (مَا مِنْ أَيَّامٍ الْعَمَلُ الصَّالِحُ فِيهَا أَحَبُّ إِلَى اللَّهِ مِنْ هَذِهِ الْأَيَّامِ يَعْنِي أَيَّامَ الْعَشْرِ، قالوا يا رسول الله: ولا الجهاد في سبيل الله؟ قال: وَلَا الْجِهَادُ فِي سَبِيلِ اللَّهِ، إِلَّا رَجُلٌ خَرَجَ بِنَفْسِهِ وَمَالِهِ فَلَمْ يَرْجِعْ مِنْ ذَلِكَ بِشَيْء)، [رواه البخاري: ٩٦٩]

واتا: «هیچ ڕۆژێک نییە کە کردەوەی چاک تێیدا خۆشەویستتر بێت لە لای خودا وەک ئەم ڕۆژانە. وتیان ئەی پێغەمبەری خوا (ﷺ) تەنانەت جیهادیش لە پێناوی خوا؟ فەرمووی: تەنانەت جیهادیش لەپێناوی خوادا، تەنیا مەگەر کەسێک بە خۆی و ماڵەکەیەوە دەربچێت بۆ جیهاد لەپێناوی خودا و هیچیشیان نەگەڕێتەوە.»

ئیبن تەیمییە فەرموویەتی: "دە ڕۆژی یەکەمی مانگی (ذي الحجة) لە ڕۆژەکانی کۆتایی مانگی ڕەمەزان باشترە -بە هۆی ڕۆژی عەرەفەوە- و دە شەوی کۆتایی ڕەمەزانیش چاکترە لە دە شەوی سەرەتای (ذي الحجة) -بە هۆی شەوی قەدرەوە-."

#ئاستانە_Astana
#ذي_الحجة