Get Mystery Box with random crypto!

لە تەمەنی حەڤدە بۆ هەژدەساڵییا بووم ، زۆر حەزم لە وتە و نوسینە | 🍂 پآیزەکەمِـೋـ 🍁،📆⏳🌼) ء

لە تەمەنی حەڤدە بۆ هەژدەساڵییا بووم ، زۆر حەزم لە وتە و نوسینەکان بوو
دائیمەن بەدوای شتێکا ئەگەڕام تۆزێک باس لە ناخم بکات
ڕۆژگار هاتوو ڕۆشت ئاشقی کچێک بووم
حەزم ئەکرد ببێ بە هی من بەڵام ئەو منی نەئەویست
بەهەرحاڵ واز لەوەیان بێنن.
زۆر پێم ناخۆش بوو لەدڵم دەرنەئەچوو ، جار جارە لەبەر خۆمەوە قسەم ئەکرد وڕێنەم ئەکرد شتی بێ مانام ئەوت
تا وای لێهات بێ ئەوەی ئاگام لەخۆم بێ شتەگەلێکم نووسی ،
بەردەوام بووم لە نووسین
زۆر جار ئەکاونتەکەم ئەسوتا ئەهاتمەوە سەرەتا بەڵام گوێم پێ نەئەدا ، هەر ئەونەی شتێک هەبێ داخی دڵمی تیا بنووسم بەس بوو بۆمن
من لە ئەکاونتێک زیاتر هیچم نەبوو ، نیشمە.
باسی کتێب مەکە ، من ئێستاش نازانم بەجوانی قەڵەم بگرم بەدەستەوە
من ڕۆژانێک کە نوسینێکم ئەبینی ئەمووت ئائەمە ڕێک بۆمن نوسراوە
دوای ئەوەی چەن شتێکم نووسی حەزمەکرد کە خەڵکیش بینی بڵێت ئەمە بۆمن نووسراوە
یەعنی ئەوکاتەی من نەمەتوانی ئازارەکانم بنووسم ، زۆر خۆشبوو کە ئەمبینی نوسینێک باس لە حاڵی من ئەکات !
بەهەمان شێوە منیش حەزمکرد داخی دڵی ئەوانە بنوسم کە ناتوانن باسی حاڵی خۆیان بکەن ، وەلێ کردیشم

با زۆریش درێژ دادڕی نەکەم ، سووپاس کە کردتمە خاوەن وشەگەلێکی بێمانا.،.:)

هێڤە