Get Mystery Box with random crypto!

🎼ناسرغوڵامے🎼مہ‌هجوور📖

Logo saluran telegram naserghollami — 🎼ناسرغوڵامے🎼مہ‌هجوور📖 ن
Logo saluran telegram naserghollami — 🎼ناسرغوڵامے🎼مہ‌هجوور📖
Alamat saluran: @naserghollami
Kategori: Tidak terkategori
Bahasa: Bahasa Indonesia
Pelanggan: 458
Deskripsi dari saluran

پەیوەندی لەگەڵ ئەدمینی کاناڵ👇👇
@honarkordi مەهجوور @honarmandNg مەهجوور
ڪاناڵی هونەری ناسرغوڵامی ناسراو بە"مەهجوور
شاعێر :ئاواز دانەر(ئاهەنگساز)گۆرانی بێژ
ئاماجی ئێمە تەنیاو تەنیا خزمەت کردنە بە هونەر
هاوڕێیتان هۆی شانازیمانە
🙏

Ratings & Reviews

2.50

2 reviews

Reviews can be left only by registered users. All reviews are moderated by admins.

5 stars

0

4 stars

0

3 stars

1

2 stars

1

1 stars

0


Pesan-pesan terbaru 2

2022-08-15 19:23:28 کە زولفت کەچ دەکەی بۆ سەر کەوانی تیری ئەبرۆکەت

نێچیرێکم بە دەس بەسراو بە خێرا دێمە سەر ڕاوت

#مەهجوور
#ناسرغوڵامی‌
@naserghollami
1.1K viewsمەهجوور , 16:23
Buka / Bagaimana
2022-08-10 11:10:02
شەوانە کە پەنجەی خەیاڵم مانوو دەبێ
بە شانە کردنی زولفەکانت...
سەیری هەیە
شیرەبزەی نێوان خەونوچکەکانم .

هەر لەئەو ئانه لە لامی
بەڵام ... کەمێ دوور

#مەهجوور

شبها که پەنجەی خیالم خسته میشود
از شانه کردن موهایت...
تماشایست
لبخند میان چورتهایم.

درهمان لحظه کنارمی
ولی ... کمی دور

#مەهجوور
#ناسرغوڵامی‌سەقز

@naserghollami
1.0K viewsمەهجوور , edited  08:10
Buka / Bagaimana
2022-07-28 22:46:07
ئەم شەوم لە ڕووی خەم و ناچارەگی و حاڵی خەراب

دەستی هانم خۆی گەیاندە حەڵقەیـی پەیکی شەراب

کەس نەبوو بێجگە لە تۆ پیا هەڵ بدەم پەیکی یەکەم

تا کۆتایی من بووم و دوو چاوی تۆ و نەغمەی ڕوباب

#مەهجوور
@naserghollami
980 viewsمەهجوور , 19:46
Buka / Bagaimana
2022-07-27 07:10:28 هەر جار تۆبەم کرد و هەر حەی بەم دڵەی بەخشی گوناه
چ بکەم کە یاری نابەکار ڕێشەی لە دڵ وابەستەیە

جاڕم بدەن دێوانەیە مەنعم بە ڕیسوایی مەکەن
چون مەنعی ماچی ڕوومەتە و مەرگی دەوێ ئەم خەستەیە

#مەهجوور
@naserghollami
814 viewsمەهجوور , 04:10
Buka / Bagaimana
2022-07-13 22:32:41 ‍ ــ بێ تۆ ــ ئیلهام

مانگەشەو بێ تۆ لەوێ ....

لێیگەڕێ گیانی دڵم
ئەم منەی بێ تۆ
مەگەر کووچە دەزانێ؟

بێ تۆ مەجنوونم و پێ خواس و پەتی
بێ تۆ ئەو شێتەم کە ناچێ شەکەتی

بێ تۆ ئاواری ڕووخاوم
بوومەلەرزەی بێکەسی داویە لە نێو ناخ و هەناوم

بێ تۆ وەیلان و پەرۆشم
بێ تۆ خەونێکی خەمۆشم
وشکەساڵێکە هەوارم
دەشتی بێ ئاوە دڵەی کەیل و نەخۆشم


هەموو دەشت و دەرو نێو شارو هەموو کوچە وەلانێ
لێیگەڕێ گیانی دڵم
ئەم منەی بێ تۆ
مەگەر کووچە دەزانێ؟

هۆنراوە و دەنگ #مەهجوور
#ناسرغوڵامی‌
@naserghollami
1.5K viewsمەهجوور, edited  19:32
Buka / Bagaimana
2022-07-09 20:25:37 دەرگەکەتم لێ بکەوە
شێعر : عەبدوڵڵا پەشێو
دەنگ و ملۆدی: #ناسرغوڵامی‌سەقز
#مەهجوور
بەداخوازی هاوڕێیان
@naserghollami
679 viewsمەهجوور , 17:25
Buka / Bagaimana
2022-07-01 11:27:46 ‍ ــ ڕێگەی ماچ ــ

بە میسلی تۆ گوڵی نێرگس لەنێو دڵما ئەگەر بێ
کە زەهری مار لەسەر لێوم بە جێی شەهد و شەکەر بێ

بەڵێنی حۆری و باغ و بەهەشتم لا حەرامە
دەبا بێ تۆ کەلاوەی دڵ لە زونناری سەقەر بێ


سەدان کەس گەر بڵێن شێتە، ئەسیری بسکی تۆمە
فیدای تاڵێکی ئەگریجەت ئەگەر دووسەد نەفەر بێ

کەمەر چەم بێ وەکوو گۆچان ،کە مەرگم بێتە ڕێگا
بە پێش مەرگت ئەگەر مەرگم لەسەر سمت و کەمەر بێ

لە باوەشتا لە من گیان و لە تۆ قەبزی ڕۆحی من
جەهەننەم، مەیتی بێ گیانم کە دوو غوسڵی لەسەر بێ

دڵی مەهجوور لە بۆ ماچێ وەها خولقاندی پێنووس
ئەدی با ڕەخنەگر ئەوڕۆ لە دەوری وەک چەمەر بێ

دەپێوم ڕێگەیی ماچت بە هەر شێوە بفەرمووی
بە ژان بێ ماچی ئەو لێوەی لەڕێگەی بێ خەتەر بێ

هۆنراوە و دەنگ #مەهجوور
#ناسرغوڵامی_سەقز
@naserghollami
@naserghollami
842 viewsمەهجوور , 08:27
Buka / Bagaimana
2022-06-25 21:30:27 دەمی بەسراوی من هەر شەو هەزار گۆرانی پێوە

کە زولفی کاڵی نێو چاوت لەبەر چاوم دەڕەقسێ

#مەهجوور
@naserghollami
877 viewsمەهجوور , 18:30
Buka / Bagaimana
2022-06-25 19:59:29 #ئەگەر
هۆنراوە و دەنگ
#مەهــجوور
@naserghollami
624 viewsمەهجوور , 16:59
Buka / Bagaimana
2022-06-24 22:15:03 جۆرێک بژی
ئەگەر هاتوو ڕۆژێک نەبووی
وەک ئەوە بێ خۆر نەمابێ
لە نێو ئاڵاکەی نیشتمان

نە وەک زبڵی دەرەوەی شار
گرینگ نەبێ
چەن سەگ دەژین بۆ وردکە نان

#مەهجوور

@naserghollami
1.3K viewsمەهجوور, 19:15
Buka / Bagaimana