شەوێک سەر لە کفن دەر دێنم و دێمەوە . دێمەوە و دەبم بە دەسماڵ بۆ ئەسری چاوەکانت مەگری، گریان بە شوێنی موسافیر باش نیە دێمەوە و بە غەزەڵێک گوڵ دەبەستم بە پەرچینی خاوت دێمەوە و نەغمەی چاوەکانت هەڵ ئەدەم دێمەوە و تێرتێر لە ئامێزیان دەگرم هەموو خەمەکانی بێ منیت ئەگەر بەڵێن بدەی بەیان کە لە خەو هەستای بیرم نەکەی دێمەوە و خەونەکانت پڕ ئەکەم لە گۆرانی لەبەردەرگا ،لە بێ خەوی لە هەر شەو تا بەری بەیانی من نانووم و سەرنج ئەدەم #مەهجوور #ناسرغوڵامی @naserhollami 724 viewsمەهجوور , edited 04:25