Get Mystery Box with random crypto!

ئیمامی عمر شەوێک هەستاو چوەخزمەت گۆڕی پێغەمبەر (صلي الله عليه | مسجد جامع شهر حسین آباد (سنندج)

ئیمامی عمر شەوێک هەستاو چوەخزمەت گۆڕی پێغەمبەر (صلي الله عليه وسلم) ئەعرابیەکی بینی  دەپاڕایەوە گوێی لێگرت دەیگوت خوایەگیان ئەمە خۆشەویستەکەتە من بەندەتم شەیتان دوژمنتە ئەگەر لێم خۆش ببیت خۆشەویستەکەت دڵخۆش دەبێت بەندەکەت سەرفراز دەبێت دوژمنەگەت نیگەران دەبێت .ئەگەر لێم خۆش نەبیت خۆشەویستەکەت نیگەران دەبێت بەندەکەت تیادەچێت و دوژمنەکەت دڵخۆش دەبێت .وەتۆ بەخشندەتری لەوەی خۆشەویستەکەت نیگەران بکەیت و بەندەکەت بەهیلاک بەریت ودوژمنەکەت دڵخۆش بکەیت .لەبەخشندەیی عەرەب ئەوە بو ئەگەر گەورەیەکیان بمردایە لەسەر گۆڕەکەی کۆیلەکانیان ئازاد دەکرد .ئەمەش سەروەری هەردو جیهانەو مردوە ولەسەر گۆڕەکەی من ئازادکەو لێم خۆشببە .ئیمامی عمر لەوەزیاتر خۆی پێ نەگیراو بەدەنگی بەرز دەستی کرد بەگریان و دەیگوت خوایەگیان منیش بەپاڕانەوەی ئەو ئەعرابیە لێت دەپاڕێمەوە.

@MasjedJame1398