Get Mystery Box with random crypto!

١٣ـ ئیمامی طبري لە تەفسیری ئایەتی ٣١ سوڕەتی الروم دەفەرمێ (ولا | مەجلیسی زیکر

١٣ـ ئیمامی طبري لە تەفسیری ئایەتی ٣١ سوڕەتی الروم دەفەرمێ (ولا تكونوا من أهل الشرك بالله بتضييعكم فرائضه) واتە ( بە بەزایەدانی نوێژی فەڕز دەبیە ئەهلی شرك ، وە الامام الآلوسي لە تەفسیری هەمان ئایەت دەفەرمێ (بە تەرک کردنی دەبیە یەکێ لە موشریکین وە محمد بن اسلم طوسي بۆ ئەمە ڕۆشتوە)

١٤ـ لای یعقوب بن اسحاق بن ابراهیم نیسابوري کە زانایەکی سەلەفە نوێژ نەکەر کافرە (في عقیدتە)

١٥ـ لای الامام عبد الله بن الزبير الحميدي ئەوەی واز لە پێنج پایەکەی الاسلام بێنێ (شەهادە ، نوێژ ، زەکات ، ڕۆژوو ، حەج) کافرە وەك لە کتێبەکەی اصول السنة باسی دەکا ١٦ـ الامام احمد لە کتێبی مسائل ابن هانئ بەرگی ٢ لاپەڕە ١٥٦ مەسئەلەی ١٨٧٦ لێی دەپرسن جیهاد لەپشت هەموو دەسەڵاتدارێکی خراپەکار بکەین و سەبڕ بگرین لەژێر دەسەڵاتەکەی وە هەڵنەستین بە شمشێر لەسەری هەموی الامام احمد دەفەرمێ بەڵێ وە پێی دەڵێن کەس کافر نەکەین بە تاوان الامام احمد دەفەرمێ بێ دەنگبە ئەوەی نوێژ نەکا کافرە

وە لە مسائل ابي داود لە مەسئەلەی ١٧٦١ هاتوە کە الامام احمد دەفەرمێ ئەگەر کەسێ وتی نوێژ ناکەم ئەوە کافرە

وە لە کتێبەکەی خۆی أصول السنة لە خاڵی ١٥ نوێژ نەکەر کافر دەکا

١٧ـ الامام قتیبة بن سعید کە زانای سەلەفە و گوێی لە الامام مالك بوە لە اعتقاد قتیبة دەفەرمێ (کەس کافر ناکەین بە تاوان مەگەر واز لە نوێژ بێنێ)

١٨ـ وە زانایانی سەلەف وەک ابن حبیب و مطرف وابن الماجشون وابن عبد الحكم تەکفیری نوێژ نەکەر دەکەن وەک لە «النوادر والزيادات» الصلاة (14/ 537) هاتوە

١٩ـ ابن تيمية لە شرح العمدة بەرگی ٢ لاپەڕە ٨١ دەفەرمێ (کوفری نوێژ نەکەر کوفرێکی گەورەیە) وە هەر ابن تیمیة دەفەرمێ لە مجموع الفتاوى
(28|308) «وأكثر السلف على أنه يُقتل كافرا وهذا كله مع الإقرار بوجوبها». واتە (زۆرینەی سەلەف لەسەر ئەوەن نوێژ نەکەر بە کافری دەکوژرێ وە ئەگەرچی بڕواشی بە واجب بونی هەبێ)

٢٠ـ الامام ابن کثير لە تەفسیری ئایەتی (فَخَلَفَ مِن بَعْدِهِمْ خَلْفٌ أَضَاعُوا الصَّلَاةَ وَاتَّبَعُوا الشَّهَوَاتِ ۖ فَسَوْفَ يَلْقَوْنَ غَيًّا) دەفەرمێ قەول هەیە لە الامام شافعي کە نوێژ نەکەری لا کافرە