Get Mystery Box with random crypto!

#کۆڵانی ئەوین کـوا دەگونجێ یادەکـانت کـۆ نەکـەم شەونیە گەر چـ | هەستی دڵ

#کۆڵانی ئەوین

کـوا دەگونجێ یادەکـانت کـۆ نەکـەم
شەونیە گەر چـاو لەوێنەی تۆ نەکـەم

وێنەکــانت من دەدوێنن پێم دەڵــــێن
با لەچـاوان چیدی ئەسرین ڕۆ نەکـەم

داخەکـەم هەرپڕ کڵوو کـۆیە دەروون
ناسـرەوێ دڵ شیوەنێ بۆ خۆ نەکـەم

نامـەکـــانت بـۆنی پەنجەی تۆ دەدەن
چۆن دەتوانم  پـەنجـەکانت بـۆ نەکـەم

هەر خەیاڵی بێ تۆیی دێ دەمکـوژێ
خۆم لـە کــۆڵانی ئـەوینت ڕۆ نەکـەم

تۆ کە سەودای #هۆگریت کەوتۆتە سەر
بۆ لەگـەڵ تۆ نێوی خۆم واژۆ نەکـەم

                      م ئـ "هۆگر"


‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌

کاناڵی شنەی ئەوین
#م_ێ_هۆگر
‎‌
╭━═━⊰✹ ✹⊱━═━╮
  @shnaievin
╰━═━⊰❀