Get Mystery Box with random crypto!

ئۆقېاڼۅۅسێګ ڶە ئۅمێد

Logo saluran telegram anoceanofhope — ئۆقېاڼۅۅسێګ ڶە ئۅمێد ئ
Logo saluran telegram anoceanofhope — ئۆقېاڼۅۅسێګ ڶە ئۅمێد
Alamat saluran: @anoceanofhope
Kategori: Tidak terkategori
Bahasa: Bahasa Indonesia
Pelanggan: 6.42K
Deskripsi dari saluran

كُــلُّ شَــيْءِِ بِیَــدِ اللّــهِ،،
فَتَوَكَّــلْ عَلَیْـهِ وَابْتَسِــمْ ...💛
هەمـوو شتێـک بە دەستـی خوایـە،،
جا پشـت بـەو ببەستـە و زەردەخەنـە بکـە☺🤍

Ratings & Reviews

3.00

3 reviews

Reviews can be left only by registered users. All reviews are moderated by admins.

5 stars

1

4 stars

0

3 stars

1

2 stars

0

1 stars

1


Pesan-pesan terbaru

2023-05-12 23:02:05 نوێژى قصر و جەمع چۆن دەکرێت و مەرجەکانى چین؟‌

پرسیار:
نوێژى قصر و جەمع چۆن دەکرێت و مەرجەکانى چین؟
بەشی یەکەم : نوێژ کورت کردنەوە (قەصر)
(قصر) واتە: (كورت كردنەوەی نوێژە چوار ركعاتى یەكان بۆ دوو ركعات)
چەند تێبینیەک : 
1.ئەگەر کەسی موسافر لەسەفەرەکەیدا چووە مزگەوتەوە و لە پشت ئیمامی ئەو شوێنە نوێژى كرد بەجەماعەت ئەوا كورتی ناكاتەوە و بەتەواوی دەیكات و دروست نییە كورتی بكاتەوە.
2. دروست نییە سەفەر بەو مەبەستە بكرێت كە ڕوخصەت بتگرێتەوە، وەكو ئەوەی لە ڕەمەزاندا بەڕۆژو نەبیت یان نوێژ كورت بكەیتەوە، وە هەركەسیش بەو نیەتەوە سەفەر بكات ئەوا ڕوخصەتەكە حەڵاڵ نییە بۆی و نایگرێتەوە.
3.نوێژی بەیانی و نوێژی مەغریب كورت ناكرێنەوە و وەکو خۆیان دەکرێت.
4. حوکمى نوێژ كورت كردنەوە لە سەفەردا ئەوەیە کە سوننەتە و ئەمەش مەزهەبی زۆرینەیە.
 مەرجەكانی نوێژ كورت كردنەوە
١) دووری سەفەرەكە ئەوەندە بێت كە نوێژ كورت كردن بیگرێتەوە
زانایان سەبارەت بە دیاری كردنی ئەندازەی دووری ئەو سەفەرەی كە نوێژی تێدا كورت دەكرێتەوە چەندین بۆچونیان هەیە و بەهێزترینیان دووانە:
بۆچوونی یەكەم: ئەو دووریەی كە نوێژی تێدا كورت دەكرێتەوە بریتیە لە ( نزیكەی 88 كم) .
بۆچوونی دووەم: نوێژكورت كردنەوە لە هەر سەفەرێكدا بێت دروست و ڕێگەپێدراوە، مادام بە سەفەر ناودەبرێ لە عورفی خەڵکدا.
وە ئەو كەسەشی كەبە گومانە لە ئەندازەی دووریەكە بەوەی كە ئایا ئەو دووریەیە كە نوێژ كورت بكاتەوە یان نا، ئەوا نوێژ كورت ناكاتەوە و واجبە لەسەری نوێژەكە بەتەواوی بكات.
٢) نەبوونی نیەتی مانەوە لە سەفەردا
ئەوەی نیەتی مانەوەی هەبێت نوێژ بە تەواوی دەكات و كورتی ناكاتەوە.
كەسی موسافر ئەگەر نیەتی مانەوەی چوار ڕۆژ یان زیاتری هەبێت ئەوا نوێژ كورت ناكاتەوە.
هەركەس مایەوە لەبەر پێویستیەك و نیەتی مانەوەی نەبوو، ئەوا نوێژ كورت دەكاتەوە هەرچەندە كاتی مانەوەكەشی درێژ بێتەوە.
٣) سەفەری حەڵاڵ بێت
زانایان ڕاجیاوازن سەبارەت بە سەفەری تاوان كە ئایا ڕوخصەت دەیگرێتەوە یان نا، دوو بۆچوونی تێدایە:
بۆچوونی یەكەم: مەرجە ئەو سەفەرەی كە ڕوخصەت دەیگرێتەوە وەكو نوێژ كورت كردنەوە و بەڕۆژو نەبوون ئەوەیە كە سەفەری حەڵاڵ بێت و ئەگەریش سەفەری تاوان وسەرپێچی بێت ئەوا ڕوخصەت نایگرێتەوە.
بۆچوونی دووەم: هەموو موسافرێك ڕوخصەتی سەفەری بۆ هەیە و دەیگرێتەوە، بەبێ جیاكاری لەنێوان سەفەری حەڵاڵ وسەفەری تاواندا.
٤) شارەكەی خۆی جێهێشتبێت ودەرچووبێت
مەرجی سەفەر ئەوەیە كە خانو و ماڵەكانی شارەكەی جێ هێشتبێت و لەئاوەدانی دووركەوتبێتەوە.
بەشی دووەم: نوێژكۆكردنەوە (جەمع)
(جەمع) واتە: (كۆكردنەوەی نوێژ، بەوەی نوێژی نیوەڕۆ لە گەڵ نوێژی عەسرا كۆبكەیتەوە جا چ لە كاتی نیوەڕۆدا بێت واتە لە پاش نوێژی نیوەڕۆ ڕاستەخۆ نوێژی عەسریش بكەیت، یان دواى بخەى و لە كاتی عەسردا بێت واتە لە پێش نوێژی عەسردا نوێژی نیوەڕۆ بكەیت ئەنجا ڕاستەخۆ نوێژی عەسریش بكەیت ، بە هەمان شێوە نوێژی مەغریب و عیشاش).
ئەوەی كە مەرجە لە نوێژ كۆكردنەوە
- دەست پێكردن بەیەكەم نوێژ : واتە مەرجە دەبێت لە نوێژكۆكردنەوەدا سەرەتا یەكەم نوێژ ئەنجام بدرێت، واتە ئەگەر نیوەرۆ و عەسری كۆكردەوە ئەوا سەرەتا نیوەرۆ دەكات پاشان عەسریش دەكات، وە ئەگەر مەغریب و عیشایشی كۆكردەوە ئەوا سەرەتا مەغریب دەكات ئەوجا عیشا دەكات وئەمەش بەیەكدەنگی هەرچوار مەزهەبە فیقهیەكە.
چەند تێبینیەک : 
1. نوێژ كۆكردنەوە لە سەفەردا دروستە بەهەردوو شێوازی پێشخستن و دواخستن (تقدیم و تأخیر)
2. دروست نییە نوێژی بەیانی جەمع بكرێت لەگەڵ نوێژی تردا، هەروەها نوێژی عەسر لەگەڵ مەغریبدا.

#خوێنەربن
#گرينكه_زور
#بڵاویبڪەنەوە
#أيَّــامٍ
1.6K viewsأيَّــامٍ, 20:02
Buka / Bagaimana
2023-05-12 13:43:40 حوكمی گۆڕینی دەم و چاو و ڕووخساری مرۆڤەكان بە بەرنامەی سناپ چات چیە؟‌

بە ڕاستی ئەمە کارێکی حەرام و نەشیاوە، وە بەشێکە لە فڕوفێڵی شەیتان کە لە پاش دەرچونی لە ڕەحم و سۆزی خوای گەورە بەڵێن و پەیمانی دا و وتی : (وَلآمُرَنَّهُم فَلَيُغَيِّرُنَّ خَلقَ اللَّهِ) واته: دەبێت فەرمان بە خەڵکی بکەم کە ئەو شێواز و خیلقەتەی خوا بە مرۆڤەکانی داوە بیگۆڕن .
دەبینین خەڵکی شێواز و ڕووخساری خۆی دەگۆڕێت و دەیچوێنێ بە ئافرەت یان ئاژەڵ یان بێباوەڕان.
الشيخ صالح بن فوزان بن عبدالله الفوزان عضواللجنة الدائمة للإفتاء وعضو هيئة كبار العلماء
وە جێگەى خۆیەتى کە لێرەدا هەندێك لە بەڵگەكانی سوننەت بخەینەڕوو سەبارەت بە حوكمی (وێنە)، بەوەش ـ بە پشتیوانی خوای پەروەردگار ـ حوكمەكەی ئاشكرا دەبێت، و ئیتر لاوان بە كردەوە، یان بە ووتەی هیچ كەسێك هەڵناخەڵەتێن، و فێری ئەوە دەبن كە بۆ زانینی حوكمە شەرعیەكان بگەڕێنەوە بۆ لای قورئانی پیرۆز و سوننەتی پێغەمبەرەكەيان (صلی الله عليه وسلم)، ئەوەش بەم پێیەی خوارەوە:
بەڵگەی یەكەم: پێغەمبەری خوا (صلی الله عليه وسلم) دەفەرموێت: ((مَنْ صَوَّرَ صُورَةً فِى الدونيا كُلِّفَ يَوْمَ الْقِيَامَةِ أَنْ يَنْفُخَ فِيهَا الرُّوحَ، وَلَيْسَ بِنَافِخٍ)) (رواه البخاري ومسلم)، واتە: هەركەسێك لەم دونیا، هەرجۆرە وێنەیەك بگرێت یان بكێشێت، ئەوا خوای گەورە لەو دونیا داوای لێدەكات كە ڕۆح بكاتەوە بەبەر ئەو وێنەیەدا، ئەمیش ناتوانێت ئەو كارە بكات.
وە ـ هەروەها ـ پێغەمبەری خوا (صلی الله عليه وسلم) لەم بارەیەوە فەرمویەتی: ((إَنَّ الَّذِينَ يَصْنَعُونَ هذِهِ الصُّوَرَ يُعَذَّبُونَ يَوْمَ الْقِيَامَةِ يُقَالُ لَهُمْ أَحْيُوا مَا خَلَقْتُمْ)) (رواه البخاري ومسلم)، واتە: ئەو كەسانەی كە ئەو وێنانە دەكێشن یان دروستدەكەن، سزا دەدرێن لە ڕۆژی قیامەتدا، وە پێیان دەگوترێت، ئەو وێنانەی كە دروستتان كردون گیانیان بكەنەوە بەبەردا.
مەبەستیش لێرەدا هەموو جۆرەكانی وێنەیە سێبەر دار بێت یان بێ سێبەردار، فۆتۆگرافی يان هەر جۆرێكی تر !!!
بەڵگەی دووەم: لە هەردوو صەحیحەدا ـ (البخاري ومسلم) ـ هاتووە لە (ابنُ عبّاس) ـ ەوە، دەڵێت گوێم لە پێغەمبەر بوو (صلی الله عليه وسلم) دەیفەرمو: ((كُلُّ مُصَوَّرٍ في النار، يُجْعَلُ لَهُ بِكُلَّ صُورَةٍ صَوَّرَها نَفْسٌ يُعَذَّبُ بِها فيِ جَهَنَمَ))، واتە: لەو دونیا هەموو وێنەكێشێك لە ناو ئاگری دۆزەخ دایە، بە ئەندازەی ئەو وێنانەی كە دروستیان كردووە، نەفسێكی بۆ دروست دەكرێت لە ناو ئاگری دۆزەخدا كە سزای بدات.
ئاشكراشە وشەی (كُل) بەهێزترین شێوازە بۆ گشتی كردنەوەی واتا، بۆیە هەموو (مصور) وێنەگرێك دەگرێتەوە ـ وێنەگری فۆتۆگرافی بێت یان هەر شتێكی تر ـ لادانی ئەو واتایەش لە گشتێتی پێویستی بە بەڵگەی شەرعی هەیە، و هیچ بەڵگەیەكیش لەو بارەیەوە نەهاتووە.
بەڵگەی سێ‌یەم: ئەو فەرمودەیەیە كە ئیمامی موسلم لە صەحیحەكەیدا گێڕاوێتیەوە لە (أَبو الْهَيَّاجِ الأَسَدِيِّ) ەوە كە دەفەرموێت: (علي) كوڕی (أبو طالب) پێی گوتم: ئایا بتنێرم بۆ كارێك كە پێغەمبەر (صلی الله عليه وسلم) منی ناردووە بۆی ؟ ئەویش ئەوەیە كە: ((أَنْ لاَ تَدَعَ صُورَةً إِلاَّ طَمَسْتَهُ وَلاَ قَبْراً مُشْرفاً إِلاَّ سَوَّيْتَهُ))، واتە: هیچ وێنەیەك مەهێڵە بیسڕەرەوە و لە ناوی بەرە، وە هیچ قەبرێكی بەرزتر لە قەبری ئاسایی مەهێڵە ئيللا تەختی بكە.
زانایانیش فەرمویانە: (النّكِرُة في سِياقِ النّهي والنّفي تَفيد العُمُوم)، بۆیە لێرەدا ئەم حوكمە گشتگیرە ووشەی (صورة) نەناسراوە و لە ڕستەی نەرێدا هاتووە بۆیە هەموو وێنەیەك ـ فۆتۆگرافی بێت یان جگە لەو ـ دەگرێتەوە.
بەڵگەی چوارەم: پێغەمبەر (صلی الله عليه وسلم) دەفەرموێت: ((إِنَّ مِنْ أَشَدِّ أَهْلِ النَّار عَذَابًا يَوْمَ الْقِيَامَةِ الْمُصَوِّرينَ)) (رواه مسلم)، واتە: بەڕاستی سەخت ترین سزا لە قیامەتدا بۆ وێنەگرانە. 
بەم بەڵگانەش ئەوە ڕوون دەبێتەوە كە: وێنە كێشانى یان گرتنى یان دروستكردنى هەموو حەرامە ـ جگە لەو بار و حاڵانە نەبێت كە زانایان بە زەرورەتیان زانیوە ـ 

#خوێنەربن
#گرينكه_زور
#بڵاویبڪەنەوە
#أيَّــامٍ
1.3K viewsأيَّــامٍ, 10:43
Buka / Bagaimana
2023-05-11 11:51:57 زەرەر و زیانەکانى تاوان کردن چیە لە دنیا و قیامەت؟

تاوان و سەرپێچی زەرەر و زیانەكانیان زۆر زۆر گەورەیە، سزاكانی هەمەجۆرە، ئیتر چی لە دونیا بێت یان لە دواڕۆژ، لەسەر ئاستی تاكەكان بێت یان لەسەر كۆمەڵگاكان، لەوانە، زۆر بە كورتی:
1. مەحروم بوون لە زانستی شەرعی.
2. مەحروم بوون لە ڕزق و ڕۆزی و كار و كەسابەت.
3. نەمانی بەرەكەت. بەرەكەتی رزق و ڕۆزی، بەرەكەتی زانست، بەرەكەتی تەمەن.. هتد.
4. بەر لەعنەتكەوتنی لە لایەن ئاژەڵانەوە.
5. ئەو دڵتەنگی و بێ تاقەتیەی كە سەر دڵی دادەگرێت چ لە نێوان خۆیی و خەڵك بێت؟ یان لە نێوان خۆیی و خوای مەزن.
6. ڕەشبوونی دڵ.
7. تاریكی دڵ.
8. تەسكی و تەنگی دڵ.
9. خەمباری دڵ.
10. ئێش و ئازاری دڵ.
11. دڵەڕاوكێ.
12. گرانبوونی كار و بارەكان لەسەری.
13. ڕەش هەڵگەڕانی دەم و چاو.
14. مەحروم بوون لە تاعەت و عیبادەت، كە پێئەچێت بەهۆی تاوانێكەوە، دەیان كاری خێرت لە دەست بچێت، هەروەك چۆن بەهۆی تاوانێكەوە كار و كەسابەت و خێرێكی زۆرت لەدەست دەردەچێت.
15. تەمەن كورتی.
16. كەم سەركەوتن، كەمجار سەركەوتو دەبێت لە كارو بارەكانیدا.
17. گیرانەبونی دوعا.
18. نەمانی بەخششی خوایی و ناز و نیعمەت.
19. نقوم بون لە توڕەیی خەشم و نیقمەت.
20. لە شومی و غەڕی تاوان ئەوەیە: تاوانی تر بە دوای خۆیدا دێنێت.
21. كزبونەوەی چرای تەوبە.
22. ڕاهاتن لەسەر تاوانكردن.
23. غیرەت لە دڵدا كز دەكات تا وای لێدەكات بە تەواوەتی دەیمرێنێت.
24. شەرم و حەیا لە ئینساندا كز دەكات تا وای لێدەكات دەبێتە پێشەوا لە بێشەرمی و بێحەیاییدا.
25. تاوانكردن وا دەكات پەروەردگار بە كەم و سوك تەماشای بكات -خوای مەزن پەنا بدات-.
26. گەورە ڕاگرتنی پەروەردگاری پایەبەرز لە دڵدا لاواز دەكات.
27. بەردەوام بوون لەسەر تاوان كردن وا دەكات خوای مەزن سبحانە وتعالی بەندەكەی فەرامۆش بكات و بیداتە دەستی نەفسی خۆیی و شەیتانەوە، -پەنا بە پەروەردگاری مەزن-.
28. لە زیانەكانی تاوانكردن ئەوەیە: زەرەرەكەی هەندێك جار سەردەكێشێ بۆ دەوروبەر.
29. لاوازكردنی بیر و هۆش و عەقڵ.
30. مۆردانە سەر دڵ.
31. ترس و بیم دڵ دادەگرێت، ئەو ئەمان و دڵنیاییەی ئەوسای نامێنێت.
32. تاوانكردن مرۆڤ بێ ڕێز دەكات دوای ئەوەی بەڕێز و شكۆ بووە.
33. ئاخر شەڕی.
34. سزای دواڕۆژ.
35. دوای ئەوەی بەندەی خوا بووە دەبێتە بەندەی هەزارەها شەیتانی مرۆیی و جنۆكەیی، هەزارەها هەوا و ئارەزوی بێكەڵك.
36. هەروەها لە زیانەكانی تری تاوانكردن: لە دەستچونی بە نرخترین و گرانترین و بە بەهاترین شت كە ئەویش بریتیە لە: كات، كە هەرگیز و بە هیچ شتێك تەعویز ناكرێتەوە و بۆی ناگەڕێتەوە.
بە كورتی زیانە پیسەكانی تاوانكردن لەوە زۆرتن كە كورتهەڵبهێنرێن و حەصر بكرێن. هەروەكو چۆن سودە چاكەكانی تاعەت و عیبادەتكردن لەوە زۆرتن كە كورتهەڵبهێنرێن و حەصر بكرێن، بە كورتتر: هەرچی خێری دونیاو ئاخیرەت هەیە لە تاعەت و عیبادەتكردنی خوادایە، هەرچی شەڕ و خراپەی دونیا و ئاخیرەتیشدایە لە تاوان و سەرپێچیكردنی خوادایە.

#خوێنەربن
#گرينكه_زور
#بڵاویبڪەنەوە
#أيَّــامٍ
1.6K viewsأيَّــامٍ, edited  08:51
Buka / Bagaimana
2023-05-10 23:22:38
نوێژ ناكرێ‌ لە كاتی قامەت كردن دا‌

عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ، عَنِ النَّبِيِّ (صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) قَالَ ((إِذَا أُقِيمَتِ الصَّلَاةُ فَلَا صَلَاةَ إِلَّا الْمَكْتُوبَةُ)) رواه مسلم ٧١٠.

واتە: ((كاتێ قامەت كرا بۆ نوێژ جگەلە نوێژە فەڕزەكە نوێژی تر ناكرێت )).

*وە ئەگەر تۆ نوێژت دەست پێ كردبوو ئینجا قامەت كرا دەبێ نوێژەكەت ببڕی ، بەڵام ئەگەر زۆرت نەمابوو نوێژەكەت تەواو بكەی یان ئەگەر زانیت بە الله أكبری یەكەم ڕادەگەی ئەوا مەیبڕە تا تەواوی دەكەی والله أعلم.


#خوێنەربن
#گرينكه_زور
#بڵاویبڪەنەوە
#أيَّــامٍ
1.5K viewsأيَّــامٍ, 20:22
Buka / Bagaimana
2023-05-10 13:42:42 چوار مەزهەب و یەک قورئان!

پرسیار:
خەڵکانێکی موسڵمان، هەبوونی مەزهەبە فیقهیەکان (شافعی، حنبلی، حنفی، مالکی....هتد) بە هەڵە و دووبەرەکی تێدەگەن!!
ئایا وەڵامى بەڕێزتان چیە ؟
خەڵکانێکی موسڵمان، هەبوونی مەزهەبە فیقهیەکان (شافعی، حنبلی، حنفی، مالکی....هتد) بە هەڵە و دووبەرەکی تێدەگەن!!
یان وەکو دەقی قورئان و فەرموودە دەستی پێوەدەگرن!!
بۆیە پێویستە لەم سێ خاڵە ئاگاداربکرێنەوە، تاوەکو هەڵەکە ڕاست بکرێتەوە :
خاڵی یەکەم: 
مەزهەبەکان باس لە (فروع)ی شەرع دەکەن، هەموویان لە (أصول)دا یەک ڕان.
یەکڕان لە سەر شوێنکەوتنی (قورئان. فەرموودە. إجماع) و مەزهەبەکەیان بە خزمەتکاری تێگەیشتنیان دەزانن، نەک (بە دیل). و گشت سەردارانی مەزهەبەکان مانای: (إذا صح الحديث فهو مذهبي) دووبارە دەکەنەوە. خەڵک بە شوێنکەوتنی خۆیان مولزەم ناکەن.
خاڵی دووەم:
عاممی و خەڵکی کاسبکار (دکتۆر ، مودەڕیس، دوكاندار...)، هیچ مەزهەبێکیان نییە. چونکە مەزهەبەکان قوتابخانەی زانستین بۆ پسپۆری لە شەریعەتدا.
- لە سەرەتادا فەقێ فێردەکەن کە چۆن لە تێگەیشتنی ئەحکامی قورئان و فەرموودە نزیک ببێت، پەروەردەی دەکەن لە سەر ئەوەی کە مەزهەب نزیکبوونەوەیە لە حوکمی شەرعی (قورئان و فەرموودە)، نەک حوکمی شەرعییە کە سەرپێچی ناکرێت.
- وە لە کۆتاییدا موفتی سود لە مەزهەبەکان دەبینێت بۆ فەتوادان، و قازی سودیان لێ دەبینێت بۆ حوکم دەرکردن. هیچیان مەزهەب بە بەدیلی قورئان و فەرموودە تێناگەن. و سەرپێچی کردنی مەزهەب بە تاوان تێناگەن، و کاتێ بەڵگەی ڕاستتر دەبینن، شوێنکەوتنی بەڵگە بە واجب تێدەگەن (إذا صح الحديث فهو مذهبي).
خاڵی سێیەم:
هەبوونی مەزهەبەکان، باشەیە بەڵکو پێویستە، بۆ هەڵسوکەوت کردن لەگەڵ نوێکارییەکانی ژیان، لە ئێستا و داهاتوودا، و رێزگرتنی ئیسلامە لە عەقڵی زانایان، کە چۆن حوکمی شەرعی لە نوێکارییەکانی ژیان نزیک دەکەنەوە.
کەواتە زۆری مەزهەبەکان (قوتابخانەی فیقهی) بریتیە لە زۆری ئاسانکاری بۆ پێکانی حوکمی شەرعی لە قورئان و فەرموودە، و جوانی و ئاسانی فێرکردنی نەوەی نوێ لەسەر قورئان و فەرموودە.
بێگۆمان هەبوونی زیاتر لە عەقلێک بۆ بڕینی بەرزەخی نێوان نوێکاری ژیان و حوکمی شەرعی، کارێکی پێویستە، ئەم کارەیە هۆکاری دروستبوونی قوتابخانە فيقهیەکان (مذاهب) نەک شتێکی دیکە.
وە ئەوەی بە دڵێکی پاکەوە دەڵێت: قورئان و فەرموودە کیفایەتە، پێویستیمان بە مەزاهب نییە...!
لەگەڵ نوێکارییەکانی ژیان بە ناچاری بۆ یاسا و ڕێسای مەزهەبەکان دەگەڕێتەوە، کە مانای دەرچوون ناگەیەنن لە کیفایەتی قورئان و فەرموودە، چونکە لە قورئان و فەرموودە وەرگیراون.
ئەگەر ئەم سێ خاڵە بۆت دیار کەوتن، بزانە ئەوانەی دەڵێن چوار مەزهەبەکانی سەریان لە خەڵک شێواندووە، هەبوونی مەزهەبەکان وەکو هەبوونی چوار ئنجیل لێکدەدەنەوە، و دەیکەن بە شوبهە...!!
ئەمانە زۆربەیان ڕاست ناکەن؛ هەموو مەزهەبە فیقهییەکان دەڵێن: لە شەو ڕۆژدا پێنج نوێژ واجبە، بەڵام زۆربەی خاوەنانی شوبهەکە نوێژ ناکەن !!

هەروەها ئەوانەی وەکو دەقی قورئان و فەرموودە دەست بە مەزهەبەوە دەگرن ئەمانە سەرپێچی سەرداری مەزهەبەکەیان دەکەن. دەست گرتن تەنها بە قورئان و فەرموودە واجبە، و بۆ پێکانی حوکمی شەرعی خەڵک (عاممی) پرسیار لە شارەزا و تەقوادار دەکات، هەر مەزهەبێک بێت، و ئەگەر عاممییەکە ڕۆشنبیر بێت، بۆی هەیە داوای بەڵگە بکات لە بەرامبەر.
حەق دیارە، هەموو تاکێکیش خاوەن بڕیارە، ئەوەی پشتی تێدەکات ئەوەی دەستی پێوە دەگرێت .
(ليهلك من هلك عن بينة و يحيى من حي عن بينة و ان الله لسميع عليم).

#خوێنەربن
#گرينكه_زور
#بڵاویبڪەنەوە
#أيَّــامٍ
1.7K viewsأيَّــامٍ, 10:42
Buka / Bagaimana
2023-05-09 13:41:04 جیاوازی نێوان ( النبيِّ) و (الرسول) چی یە ؟

وەڵامی پرسیارەکە بە پوختی:
النبي ) ئەو کەسەیە کەخودا وەحی بۆ ناردووە بەشەرعێک بەڵام فەرمانی پێنەکراوە بیگەیەنێت بەخەڵک بەڵکو تەنها خۆی جێ بەجێی دەکات بێ ئەوەی ئیلزام بکرێت بەگەیاندنی بەخەڵک .
وه (الرسول) ئەو کەسەیە کەخودا وەحی بۆ ناردووە بەشەرعێک و فەرمانی پێکراوە بیگەیەنێت بەخەڵک وخۆشی کاری پێ بکات و جێ بەجێی بکات .
زاناى پایەبەرز شێخ عبدالعزیز بن عبدالله بن باز رحمه الله دەفەرموێ :
بۆچوونی مەشهور لەنێو زانایاندا ئەوەیە :
النبي ): ئەو کەسەیە کەوەحی بۆ هاتووە بەڵام فەرمانی پێنەکراوە بەگەیاندنی بەخەڵک ، وەحی بۆ دەنێردرێت ئەو کارە و ئەو کارە بکات ، بەو شێوەیە نوێژ بکات وبەو شێوەیە ڕۆژو بگرێت ، بەڵام فەرمانی پێناکرێت بەخەڵکی ڕاگەیەنێت ، بەڵام گەر فەرمانی پێکرا ئەو پەیامەی بۆی هاتووە بەخەڵکی ڕاگەیەنێت ، ئەوا ( نبي) و(رسول)یشە وەک پێغەمبەری خۆمان محمد  و موسى وعيسى ونوح وهود وصالح وجگە لەوانیش .
وەهەندێکی تر لەزانایان پێیان وایە :
النبي ) ئەو کەسەیە کە دەنێرێت بەهەمان بەرنامەی پێغەمبەری پێش خۆی و ئەوە جێ بەجێ دەکات ، بەڵام گەر بەرنامەیەکی تازەی پێ بێت ئەوا پێی دەوترێت : ( نبي) و(رسول) ، جا ئەو پێغەمبەرانەی کەدوای موسی نێردران و تەوراتیان جێ بەجێ دەکرد پێیان دەوترێت (نبي) ؛ چونکە تابعی هەمان پێغەمبەری پێش خۆیان بوون ، وبۆچوونی ڕاست بۆ چوونی یەکەمە ئەویش ئەوەیە :
الرسول ) ئەوەیە کەدەنێردرێت وفەرمانی پێ دەکرێت بەگەیاندنی ئەو بەرنامەیە بەخەڵک ڕاگەیەنێت هەرچەند تابعی پێغەمبەری پێش خۆیشی بێت وەک : داود وسليمان وجگە لەوانیش لەپێغەمبەرانی دوای موسى علیهم السلام ، ئەوان بانگەشەیان دەکرد بۆ ئەوەی کە موسی بانگەشەی بۆ دەکرد وئەوان ( نبي) و(رسول)یشن عليهم الصلاة والسلام.
(الرسول) ئەو کەسەیە کەفەرمانی پێدەکرێت هەرچەند تابعی پێغەمبەری پێش خۆی بێت ، وەک ئەوانەی کەلەسەر شەریعەتی ( التوراة،) بوون ، و(النبي) ئەوەیە کەفەرمانی پێ ناکرێت ئەوەی بۆی هاتووە بەخەڵکی ڕاگەیەنێت وەک نوێژ و ڕۆژو ، وپێی ناوترێت ئەوانە بەخەڵک بگەیەنە .
وە پرسیار کراوە لە زاناى پایەبەرز شێخ محمد بن صالح العثیمین رحمه الله کە ئایا جیاوازی هەیە لەنێوان ( الرسول )و(النبي)یدا ؟
لەوەڵامدا فەرمویەتى :
بەڵێ ، زانایان دەڵێن :
النبي ) ئەو کەسەیە کەخودا وەحی بۆ ناردووە بەشەرعێک بەڵام فەرمانی پێنەکراوە بیگەیەنێت بەخەڵک بەڵکو تەنها خۆی جێ بەجێی دەکات بێ ئەوەی ئیلزام بکرێت بەگەیاندنی بەخەڵک .
و(الرسول) ئەو کەسەیە کەخودا وەحی بۆ ناردووە بەشەرعێک و فەرمانی پێکراوە بیگەیەنێت بەخەڵک وخۆشی کاری پێ بکات و جێ بەجێی بکات .
جا هەموو (رسول)ێک (نبي)یە ، بەڵام هەموو ( نبي )یەک (رسول) نی یە ، وزۆربەی پێغەمبەران (رسول)ن ، وبێگومان خودا بەسەر هاتی هەندێ پێغەمبەرانی لەقورئاندا باس کردووە وبەسەر هاتی هەندێ لەپێغەمبەرانی تری باس نەکردووە ، هەروەک خوای پەروەردگار فەرموویەتی : {وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا رُسُلًا مِّن قَبْلِكَ مِنْهُم مَّن قَصَصْنَا عَلَيْكَ وَمِنْهُم مَّن لَّمْ نَقْصُصْ عَلَيْكَ ۗ وَمَا كَانَ لِرَسُولٍ أَن يَأْتِيَ بِآيَةٍ إِلَّا بِإِذْنِ اللَّهِ ...} سورەتى غافر
واتە : بەتەئکید پێغەمبەرانمان پێش تۆ ناردووە ، بەسەر هاتی هەندێکمان بۆ گێڕاونەتەوە وبەسەر هاتی هەندێکمان بۆ نەگێڕاونەتەوە ، و بۆ هیچ پێغەمبەرێک نی یە ئایەتێک بێنێت تەنها بەئیزنی خودا نەبێت .
هەر بۆیە لەسەر بنەمای ئەم ئایەتە هەموو ئەو پێغەمبەرانەی کەلەقورئاندا باس کراون ( رسول )ن .

#خوێنەربن
#گرينكه_زور
#بڵاویبڪەنەوە
#أيَّــامٍ
1.7K viewsأيَّــامٍ, edited  10:41
Buka / Bagaimana
2023-05-09 10:51:51 کچ چۆن (مەنی) لەئاوەکانی تر جودا بکاتەوە کاتێک بەخەبەر دێت ؟‌

پرسیار:
کچ چۆن (مەنی) لەئاوەکانی تر جودا بکاتەوە کاتێک بەخەبەر دێت ، چونکە هەندێ ئاوی کەم لەڕەحمەوە بەردەوام دێن و ڕاناوەستن ، وە ئەگەر کچ لەسوڕی مانگانەدا بوو لەخەودا شتێکی بینی ئایا بەلەشگرانی ئەژمار دەکرێت ؟ وە ئایا دروستە زیکری خودا بکات و قورئان بخوێنێت ؟
یەکەم :
لەشگرانی : بریتی یە لە خەو بینین بەشێوەیەک لەو خەودا جماع دەکات ، ئەمە لە پیاوان و ئافرەتانیش ڕوو دەدات ، وە هەندێ جار بەبۆنەی خەو بینینەوە (مەنی) دادەبەزێت ، وە هەندێ جار دانابەزێت ، جا هەر کاتێک (مەنی)دابەزی ئەوا خۆ شوشتن واجب دەبێت ، گەرنا خۆ شوشتن واجب نابێت .
بەڵگەی ئەمەش : ئەو فەرموودیەیە کە ـ أم سلمة رضي الله عنها گێڕاویەتیەوە و دەڵێ : أم سليم هات بۆلای پێغەمبەری خودا  و گوتی : ( ئەی پێغەمبەری خودا  ، خودا شەرم لەحەق ناکات ، ئایا خۆشوشتن واجب دەبێ لەسەر ئافرەت کاتێ توشی لەش گرانی بوو؟ پێغەمبەر  فەمووی : بەڵێ گەر ئاوی بینی ). رواه البخاري (130)، ومسلم (738) .
شێح البسام دەڵێت : مانای " احتلمت " : " بریتی یە لەوەی کەلەخەودا دەبینرێت ، و مەبەست لێی لێرەدا ئەوەیە : گەر ئافرەت ئەوەی بینی کەپیاوان دەیبینن لەخەودا ، واتە :جماع بکات لەخەویدا .
وە پێویستە لەسەر ئافرەت خۆی بشوات گەر ئەم جۆرە خەوانەی بینی و ئاوی هاتبووەوە ، بەڵام گەر تەنها خەو ببینێت و ئاو نەبینێت ئەوا خۆ شوشتنی لەسەر واجب نابێت ، لەبەر ئەو فەرموودەیەیی پێغەمبەر عليه الصلاة والسلام : ( إذا رأت الماء ) ينظر : "توضيح الأحكام" (1/297) . واتە : گەر ئاوی بینی .
دووەم :
ئافرەتان ( تەڕای ڕەحم و مەنی ) لەیەک جودا دەکەنەوە بە ناسینی تایبەت مەندیەکانی هەردوو جۆرە ئاوەکە :
(مەنی)ئافرەت دیار و زەردە ، بۆنەکەی وەک بۆنی هەویر وایە ، و لەکاتی دەرچوونیدا هەست بەخۆشی دەکرێت و ئارەزوو دادەمرکێت ، بەپێچەوانەی (تەڕایی ڕەحم) کە کەم و تەنکە ، وجودا کردنەوەی زۆر ئاسانە لەلایەن ئەوئافرەتانەوە کە توشیان بووە .
سێ یەم :
گەر ئافرەتێک کەلەسوڕی مانگانەدایە توشی لەش گرانی بوو و ئاوی بینی ، باخۆی بشۆرێت بۆ ئەوەی بتوانێت قورئان بخوێنێت بەبێ ئەوەی دەس لەقورئانەکە بدات ؛ چونکە بۆ لەش گران دروست نی یە قورئان بخوێنێت بەپێچەوانەی ئافرەتێک کەلەسوڕی مانگانەدایە .
وە ابن قدامة رحمه الله لە "المغني" (1/134) دا دەڵێت : " گەر خۆی شوشت لەبەر لەش گرانی لەکاتی سوڕی مانگانەدا ، خۆ شوشتنەکەی دروستە ، و ئەو لەش گرانییەی لەسەر لادەچێت . ئەمە قسەی ئیمامی ئەحمەدە و گوتویەتی : لەشگرانیەکەی لەسەر لادەچێت ، وسوڕی مانگانەی دەمێنێنێ تاوەکو خوێنەکەی نەوەستێتەوە .
وە دەڵێت : من هیچ کەسێک نازانم گوتبێتی خۆی ناشوات تەنها ( عطاء ) نەبێت ، وە ڕیوایەتیش کراوە لێیەوە کە گوتویەتی : خۆی دەشوات .

#خوێنەربن
#گرينكه_زور
#بڵاویبڪەنەوە
#أيَّــامٍ
1.4K viewsأيَّــامٍ, 07:51
Buka / Bagaimana
2023-05-08 19:38:22 Channel photo updated
16:38
Buka / Bagaimana
2023-05-08 18:30:31 قسەی زۆرێكمان: تا ئێستا نازانم كێ حەقە و هەر كەسێك و قسەیەك دەكات

ئیمامی ئیبن تەیمییە ڕەحمەتی ڕەحمانی لێبێت فەرموویەتی:

گەر بینیت سینەت فراوان نابێت و شیرینی ئیمان ناچێتە دڵ و دەروونەتەوە و ڕێگاكەت بۆ ڕۆشن و ڕوون نابێت، بۆ ئەوەی ئەمانە بەدەست بێنیت لەسەرت پێویستە:

➊- زۆر تەوبەكردنی پەنهانی و داوای لێ خۆشبوون بكەی.

➋- بەپێی توانا كردنی كاری خێر و چاكە. وەكو الله تعالى دەرفەرمووێ: { وَالَّذِينَ جَاهَدُوا فِينَا لَنَهْدِيَنَّهُمْ سُبُلَنَا } العنكبوت:68.
واتە: ئه‌وانه‌ش له پێناوی ئێمه‌داو بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی ئێمه‌: هه‌وڵ و کۆششیان کردووه و خۆیان ماندوو کردووه‌، سوێند به الله به‌ڕاستی ئه‌وانه ڕێنموویی ده‌که‌ین بۆ هه‌موو ڕێگه‌یه‌کی چاک و دروستی خۆمان.

➌- جێبەجێكردنی هەرچی كار و باری فەڕز هەیە لەو فەڕزانەی بە لاشە ئەنجام دەدرێ (نوێژ، ڕۆژوو، حەج، زەكات) وە ئەو فەڕزانەی بە دڵ ئەنجام دەدرێ(خۆشەویستی الله بەتەنها و هتد...).

➍- دەستگرتن بە ڕێگا ڕاستی الله تعالى  بە پشت بەستن و داوای هاوكاری لە الله، دەستەبەدار بوون لە هەرچی دۆخ و بار و هێز هەیە تەنها تەسلیمبوونی ئەو دۆخ و هێزەی الله كە بۆتی پێش دێنێ.


#خوێنەربن
#گرينكه_زور
#بڵاویبڪەنەوە
#أيَّــامٍ
1.7K viewsأيَّــامٍ, 15:30
Buka / Bagaimana
2023-05-08 10:34:30
مرۆڤ چەندی هەبێت داوای زیاتر دەكات !!!

عَنْ عَطَاءٍ، قَالَ: سَمِعْتُ ابْنَ عَبَّاسٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَا، يَقُولُ: سَمِعْتُ النَّبِيَّ (صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) يَقُولُ: ((لَوْ كَانَ لِابْنِ آدَمَ وَادِيَانِ مِنْ مَالٍ لاَبْتَغَى ثَالِثًا، وَلاَ يَمْلَأُ جَوْفَ ابْنِ آدَمَ إِلَّا التُّرَابُ، وَيَتُوبُ اللَّهُ عَلَى مَنْ تَابَ)) رواه البخاري ٦٤٣٦.

واتە: ((ئەگەر ئادەمی زاد دوو دۆڵیان هەبێت ئەوا ئارەزووی ئەوە دەكەن بیكەنە سیان, وە گەدەی-سكی- ئادەمی زاد پڕ نابێت تەنها بە خۆڵ نەبێت, وە الله تعالى تەوبە وەردەگرێت لەو كەسەی كە تەوبە دەكات)).


#خوێنەربن
#گرينكه_زور
#بڵاویبڪەنەوە
#أيَّــامٍ
2.4K viewsأيَّــامٍ, edited  07:34
Buka / Bagaimana