Get Mystery Box with random crypto!

بەهار بوو فەسڵی زستانم ، ئەگەر یارم لەگەڵ بایە درۆیە گەر گوتوو | سیروان پرس

بەهار بوو فەسڵی زستانم ، ئەگەر یارم لەگەڵ بایە
درۆیە گەر گوتوویانە : بە خونچێکی بەهار نایە

لە بارانێ مەپرسە ، تا هەور بگرێ بەری رۆژێ
دەبێ بکریم ! هەتا رووی تۆ لە ژێر چارشێوی رەش دایە !

هەناسەم لادەدا چارشێو و ، رووبەندی رەشت ئاخر  !
هەور هەر چەندە پڕ بێ ، کوا حەریفی قودرەتی بایە ؟

مامۆستا هێمن

#سیروان_پرس
@sirwanpress
sirwanpress.ir