2023-05-06 13:51:39
(خۆ پارێزی باشترە لە چارەسەر) ئەمەش بنەمایەکی قوڕئانیە، ئامۆژگاری پێغەمبەر گیانە (صلی الله علیه وسلم):ـ
۱/ خودا دهفەرموێت (وکلوا وآشربوا ولا تسرفوا ٳنە لایحب المسرفین)الٲعراف.٣١.
واتە: بخۆن و بخۆنەوە بەڵام زیادە ڕۆیی مەکەن.
کەواتە ئاگات لە خۆت بێت زۆر مەخۆ زۆر خواردن دەردوو ژانە و خراپە، با حەڵاڵیش بێت یان هی خۆت نەبێت.
٢/خوا دەفەرموێت، لە ٲلنساء.۲۹.(ولاتقتلوا ٲنفسكم).
واته: بەدەستی خۆتان خۆتان مەکوژن یان خۆتان بەکوشت مەدەن، کەواتە ئەگەر کەسێك بەهۆی خواردنێكی جگەرەو نێرگلەو ئارەق و شەڕابێك جەڵدەی لێدا قاتیلی خۆ یەتی یان دکتۆرێك خوار دنێکی لێ قەدەغە کردی تۆش خواردت و مردی بەهەر هۆکارێك مرۆڤ خۆی بخاتە هیلا کەتەوە حەرامەو تاوانی گەو رەیە خۆت بکوژیی.
٣/ پێغەمبەری خوداش جوان ترین پێوەرمان بۆ دیاری دەکات بۆ تەندروستی و قەڵەو نەبوون دەفەرموێت.
(ماملٲ آدمی وعاء شرا من بطنه،بحسب ٳبن ٲدم ٲكلات یقمن صلبة،فٳن كان لامحالة فثلث لطعامه، وثلث لشرابه،وثلث لنفسه)
واتە:بنیادەم هیچ زەرفێکی پڕ نەکردوە خراپتر بێت لەسکی بەسە بۆ بنیادەم چەند پاروویەك پشتی ڕابگرێت ئەگەر هەرخۆی پێ ڕانەگیرا باسکی خۆی بکات بەسێ بەش،بەشێك بۆخواردنەوە بەشێك بۆخواردن بەشێك بۆ نەفەسدان
(وقال صلی الله علیه وسلم)المعدة بیت الداء والحمیة ٲصل الدواء)
واتە:
گەدە ماڵی دەردوو ئازارە،خۆپارێزیش بناغەی دەرمانە.
٤/ ڕاگرتنی پاك و خاوێنی لاشەو جل و بەرگ و خۆراك و خواردنەوە.
خوای گەورە دەفەر موێت :[وثیابك فطهر]المدثر/٤/
واتە: پۆشاکەکانت خاوێن بکەرەوە.
٥/ هەموو کتێبە فیقهییەکان لەسەرەتاوە باسی پاك و خاوێنی یان داناوە.باس لە خاوێنی دەکەن.
٦/تادەتوانی گرنگی بدە بە ڕیازە و جووڵەی ئەندامەکانت ڕۆیشتن بە پێ.
٧/گەڕانەوەمان بۆ خواردنە سروشتی سادەکان گیا بەهاریەکان و پەڵپیینەو تۆڵەکەو شمڵیو زەنجەبیل وسیرو پیواز و ساوارو نانی جۆو شتی کوردە واری ئەویش کەم کەم بخۆین نەك ورگیی لێپڕ کەین.
281 views10:51