Get Mystery Box with random crypto!

کەسێک هەیە جگەرەکێشە و نوێژەکانی لەکاتی خۆیدا بەجـوانی ئەنجام | quran._44

کەسێک هەیە جگەرەکێشە و
نوێژەکانی لەکاتی خۆیدا بەجـوانی ئەنجام دەدات...

کەسێکیش حیجابەکەی کامڵ نییە و
ڕۆژانە چەند جوزئێك قورئان دەخوێنێـت...

ئـەمـە دووڕوویی و نیفاق نییه، بەڵکوو شەیتان نەیتوانیوە بێئومێدیان بکـات بەهۆی تاوانەکانیانەوە،
ئومێدیان هەیە خودا هیدایەتیان بدات و
واز لەو تاوانەیش بهێنن...

نێوانی خۆت و خودا مەپچڕێنە،
تەنیا لەبەر ئەوەی شتێکت نەگەیشتووە پێی یان لاوازبـووە...

﴿وَٱلَّذِينَ جَٰهَدُوا۟ فِينَا لَنَهْدِيَنَّهُمْ سُبُلَنَا﴾
ئه‌وانه‌ی له‌پێناوی ڕه‌زامه‌ندی ئێمه‌دا هه‌وڵیان داوە،
ڕێنماییان ده‌كه‌ین بۆ رێگاكانی به‌هه‌شت و گه‌یشتن به‌ ئێمه‌.