2024-05-15 18:37:48
بڕیار بووە سمینارێک بۆ ڕێزگرتن لە عەبدوڵای حەسەنزادە بە بۆنەی دەیان ساڵ کاری ئەدەبی و وەرگێڕانەوە بگیرێت بەڵام بە تەلەفوونێکی سپای پاسداران هەڵوەشایەوە و تەنانەت بە مەبەستی سووکایەتی زیاتر بە عەبدوڵای حەسەنزادە و زیاتر لە سەد بەشدار بوو ، تەنها بیست خولەک پێش دەسپێکردنی سمینارەکە لە هەڵوەشاندنەوەی ئاگادار کرابوون
عەبدوڵا حەسەنزادە:
پیاوانی ئاسایشی سلێمانی ده‌وری هۆڵه‌كه‌یان گرت
كارێكی ناشیرین بوو ده‌رهه‌قی من كرا
ئەگەر خەڵاتێكم لەدەست چووە چەندین خەڵاتم وەرگرتووە
عه‌بدوڵا حه‌سه‌نزاده نوسەرو سیاسەتمەداری رۆژهەڵاتی كوردستان دوای دوو رۆژ له رێگریكردن لە بەخشنی خەڵات پێی، هەڵوێستی خۆی رادەگەیەنێت و دەڵێت: ئاسایشی سلێمانی دەوری هۆڵەكەیانداو رێگرییان لە مەراسیمەكە گرت.
ده‌قی به‌یاننامه‌كه
له‌باره‌ی رێگری له به‌ڕێوه‌چوونی دیداری شوكور مسته‌فا
حه‌وتووی ڕابردوو دامه‌زراوه‌ی كه‌ریمی عه‌له‌كه به بڵاوكردنه‌وه‌ی داوه‌تنامه‌یه‌ك ڕایگه‌یاند كه سه‌عات ٣ی پاش‌نیوه‌ڕۆی ڕۆژی یه‌ك‌شه‌ممه ١٢ی ئایاری ٢٠٢٤ به دروشمی «وه‌رگێڕان پرده به‌هێزه‌كه‌ی په‌یوه‌ندیی نێوان كولتووره جیاوازه‌كان» دیداری شوكور مسته‌فا بۆ وه‌رگێڕان ساز ده‌كا. له داوه‌تنامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كرابوو كه هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان شه‌فیق حاجی خدر، لاڤین یوسف حه‌مه ڕه‌ئوف، و مه‌سعود بابایی له‌باره‌ی پرسی وه‌رگێڕانه‌وه بابه‌ت پێشكه‌ش ده‌كه‌ن و له به‌شێكی دیكه‌شیدا گوترابوو كه خه‌ڵاتێك ده‌درێته عه‌بدوڵڵای حه‌سه‌نزاده.
ڕۆژی دیاریكراو زۆر له هۆگرانی ئه‌ده‌بی كوردی و بواری وه‌رگێڕان له دوور و نیزیكه‌وه به‌ره‌و شوێنی كۆبوونه‌وه وه‌ڕێ كه‌وتن. هه‌ر له‌نێو تێكۆشه‌رانی حیزبی دێموكڕاتی كوردستانی ئێران ده‌وروبه‌ری سه‌دكه‌س له كادر و ئه‌ندامانی ڕێبه‌ری و به‌رپرسانی ڕێكخراوه دێموكڕاتییه‌كان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته خۆیان گه‌یانده نیزیك شوێنی دیداره‌كه. نووسه‌ری ئه‌م دێڕانه چه‌ند جار له‌باره‌ی چه‌ندوچۆنی دیداره‌كه‌وه قسه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ده‌زگای كه‌ریمی عه‌له‌كه كرد كه دواجاریان دوو سه‌عات پێش كاتی ده‌ستپێكردنی دیداره‌كه بوو. به‌رپرسان ئه‌رخه‌یانیان كرد كه هه‌موو شتێك له‌جێی خۆیه‌تی و كۆسپێك نه‌هاتۆته پێش.
سه‌عات دوو و بیست خوله‌ك ده‌مانه‌ویست به مه‌به‌ستی پێشوازی له میوانه‌كان بچینه شوێنی دیداره‌كه. له‌پڕ زه‌نگی ته‌له‌فون لێدرا و له‌وبه‌ر هێڵه‌كه‌وه به‌ڕێزێكی ده‌زگای كه‌ریمی عه‌له‌كه به داخ وكه‌سه‌ره‌وه ڕایگه‌یاند كه پیاوانی ئاسایشی سلێمانی ده‌وری هۆڵه‌كه‌یان گرتووه و ڕێگا ناده‌ن دیداره‌كه به‌ڕێوه بچێ. به ناچار ئێمه‌مانان و هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئاماده‌ی ڕۆیشتن بۆ شوێنی دیداره‌كه بوون ڕێگای گه‌ڕانه‌وه‌یان گرته پێش.
هه‌روه‌ك چاوه‌ڕوان ده‌كرا بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی به‌ڕێوه‌نه‌چوونی دیداری شوكور مسته‌فا ده‌نگدانه‌وه و ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌كی به‌ربڵاوی لێكه‌وته‌وه و به سه‌دان بابه‌تی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا له‌سه‌ر بڵاو كرانه‌وه. نووسه‌ری ئه‌م دێڕانه كه قه‌رار بوو گه‌وره‌یی له‌گه‌ڵ بكرێ و خه‌ڵاتی بدرێتێ به ده‌یان ته‌له‌فون و په‌یامی «هاوده‌ردی»ی پێگه‌یشت. بۆیه به پێویستم زانی له‌و باره‌یه‌وه چه‌ند قسه‌یه‌ك عه‌رزی هه‌مووان بكه‌م:
به‌ر له هه‌موو شتێك سوپاس و پێزانینم بۆ ده‌زگای پڕكار و خزمه‌تگوزاری فه‌رهه‌نگیی كه‌ریمی عه‌له‌له‌كه ده‌رده‌بڕم كه منیان له ڕیزی خزمه‌تكارانی زمان و ئه‌ده‌بی كوردی ئه‌ژمارد و ته‌نانه‌ت به شیاوی خه‌ڵات‌پێدانیشیان زانیم. ئه‌من هه‌روای داده‌نێم كه ئه‌و خه‌ڵاته‌م وه‌رگرتوه، شانازیی پێوه ده‌كه‌م و ده‌یخه‌مه سه‌ر سه‌رم. ئه‌مجار سوپاسی یه‌ك به یه‌كی ئه‌و به‌ڕێزانه ده‌كه‌م كه به‌و ڕووداوه دڵگران بوون و به ڕێگای جۆراوجۆردا لوتف و گه‌وره‌یی خۆیان نیشان داوم. له دڵه‌وه سوپاسی گه‌وره‌یی هه‌مووانیان ده‌كه‌م و به‌داخم كه بۆم ناكرێ هه‌رنه‌بێ به نووسین ئه‌مه‌گناسیی خۆم به‌جیاجیا نیشانی هه‌مووان بده‌م.
ئه‌مجار هه‌موو لایه‌ك دڵنیا ده‌كه‌م كه ئه‌م پێشهاته به قه‌ده‌ر سه‌ره‌موویه‌ك منی ئازار نه‌داوه و ته‌نانه‌ت خۆشحاڵیشم كه دوابه‌دوای ئه‌و كاره ناشیرینه‌ی ده‌رهه‌قی من و تێكڕای بزووتنه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگیی كورد كرا، ئه‌و شه‌پۆله به‌رینه له خۆشه‌ویستیی كۆڕوكۆمه‌ڵه ئه‌ده‌بی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌نانه‌ت سیاسییه‌كان ڕووی تێ‌كردم. زیادم نه‌گوتوه ئه‌گه‌ر بڵێم ئه‌گه‌ر خه‌ڵاتێكم له‌ده‌ست چووه چه‌ندین خه‌ڵاتم وه‌رگرتوه.
درێژەی بابەت
7.3K viewsedited 15:37