Get Mystery Box with random crypto!

'کـوردم ئەمن' گەرچی تووشی ڕەنجەوەری و حەسرەت و دەردم ئەمن قەت | ناسیونالیسم کوردی

"کـوردم ئەمن"

گەرچی تووشی ڕەنجەوەری و
حەسرەت و دەردم ئەمن
قەت لە دەس ئەم چەرخە سپڵە
نابەزم مەردم ئەمن

ئاشقی چاوی کەژاڵ و
گەردنی پڕ خاڵ نیم
ئاشقی کێو و تەڵان و
بەندەن و بەردم ئەمن

گەر لەبرسان و لە بەر بێبەرگی
ئیمڕۆ ڕەق هەڵێنم
نۆکەری بێگانە ناکەم
تا لەسەر هەردم ئەمن

من لە زنجیر و تەناف و
دار و بەند باکم نییە
لەت لەتم کەن، بمکوژن
هێشتا دەڵێم کــوردم ئەمن

#مامۆستا_هێمن

ڕۆژباش کوردستانەکەم

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

ئەمڕۆ چوارشەممە
٢٩ی خەرمانانی ٢٧٢٣ی کوردی
٢٩ی شەهریوەری ١٤٠٢ی هەتاوی
٢٠ی سێپتامبەر ٢٠٢٣ی زایینی

#ڪوردستان_گۆڕستانی_فاشیستان
#داگیرڪەر_بۆ_دەرەوە

Telegram  Instagram


کانال ناسیونالیسم کوردی

اینستاگرام ناسیونالیسم کوردی